10
ئێڵ جی 25, كانونی دووه‌م 2018

کۆمپانیای LG مۆبایلی Aristo 2ـی ڕاگەیاند

مۆبایلی ئەرستۆ 2 لە مۆبایلە ئاست مامناوەندەکانە و بەوەش جیادەکرێتەوە کەنرخێکی زۆر کەمی هەیە کە تەنها ۱٤۰ دۆلارە.

سەبارەت بە تایبەتمەندیەکانیشی ئەوا ئەرستۆ 2 ڕوونماکەی ٥ ئینچە بە ڕوونی ۷۲۰ واتا HD. کامێرای پشتەوەی بە بوونی ۱۳ مێگاپێکسڵە و کامێرای پێشەوەی بە بوونی ٥ مێگاپێکسڵە بەتەکنەلۆژیای وێنەگرتنی خودکار.

هەروەها پڕۆسێسەرێکی ٤ ناوکیی لە خۆ دەگرێت بە لەرەلەری ۱.٤ گێگاهێرتز و بیرگەی کاتی ڕام ۲ گێگابایت لەگەڵ بیرگەیەکی ناوەکی بەقەبارەی ۱٦ گێگابایت کە دەتوانرێت زیاد بکرێت لە ڕێگای بیرگەی دەرەکی تا ۳۲ گێگابایت، پاتریەکەشی ۲۱٤۰ میللی ئەمپێر.کاتژمێرە کە ڕێگەت پێدەدات بۆ ماوەی ۱۷ کاتژمێر گفتوگۆ بکەیت.

وەک زۆر لە کۆمپانیاکانی تر وەشانی ئەندرۆیدە نوێکەی بۆ جێگیر نەکراوە بەڵکو وەشانی نووگەت ۷,۰ جێگیرە، ڕەنگە هیچ وەشانێکی نوێشی بۆ نەنێردرێت.

هەر چۆنێک بێت مۆبایلەکە تایەتمەندیەکانی زۆر باشە لە چاو نرخەکەی، چاوەڕێش دەکرێت سەرنجی بەکارهێنەرێکی زۆر بۆ لای خۆی ڕاکێشێت و فرۆشێکی باشی هەبێت.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ