پێداچوونەوە

بەهۆی Galaxy Note 8 و iPhone X نرخی مۆبایل ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار دەکات

ساڵی۲۰۱۷ گەورەترین بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی لەنرخی ناوەندی مۆبایلی زیرەک تا بازاڕی مۆبایل لە  1000 دۆلار تێپەڕی کرد، لەگەڵ کۆمپانیای تر وەک هواوەی و گوگڵ بەمۆبایلە ناوازەکانیان بەشدابوون لەو بەررکردنەوەیە

بۆیە کۆمپانیای GfK کە کۆمپانیایەکی باوەڕپێکراوە لەناوەندی لێکۆڵینەوەی جیهانیی، هەستا بە دووپاتکردنەوەی ئەو بەرزبوونەوەیە لە نرخی مۆبایل بۆ ساڵی ۲۰۱۷ بە ڕێژەی لە %۱۰ ساڵانەش دەگاتە ۳٦۳ دۆلار، لە کاتێک کە ژمارەی مۆبایلە فرۆشراوەکان لەجیهان بەرزبوەتەوە بە ڕێژەی تەنها لە ۰,۱% لەسەر ئاستی ساڵانە.

هەروەها هۆکاری تر زۆرە بۆ بەرزبوونەوەی ناوەندی نرخی مۆبایل، لەوانەش ئەو پارچانەی کە بۆ دروستکردنی مۆبایل بەکار دێت نرخیان زۆر بەرزبوەتەوە، چوارچێوەی کانزایی و ڕوونمای فراوان و ڕوونی بەرز، هەروەها بیرگەی قەبارە گەورە و ئارەزووی کۆمپانیاکانیش بۆ بەرزکردنەوەی قازانج.

سەرچاوە:

26 كانونی دووه‌م، 2018