پزیشک و سەلامەتی 27, كانونی دووه‌م 2018

جۆرێکی نوێی ژیریی دەستکرد، دەتوانێت پێشبینی مردنی کەسێکی توشبوو بە نەخۆشیەکی کوشندە بکات

زۆربەی کات نەخۆشانی نەخۆشییە سەختەکان، لەلایەن دکتۆرەکانەوە کاتێکی دیاری کراو دادەنرێت بۆ مردنی کەسی نەخۆش، کە دووچاری نەخۆشیەکی کوشندە بووە و چارەسەر ناکرێت. بەڵام زۆربەی کات ئەو پێشبینیانە ڕاست دەرناچێت، هەندێک جار نەخۆشەکە زیاتر لەو ماوەیە دەژی کە پێشبینی لێ دەکرێت یاخوود کەمتر.

 

لێکۆڵەرەوانی زانکۆی Stanford باس لەوە دەکەن، کە سەرکەوتوو بوون لە پەرەسەندنی جۆرێکی نوێی ژیریی دەستکردە  کە دەتوانێت بە ڕاستی(تا ڕادەیەکی زۆر بە نزیکەیی) پێشبینی مردنی کەسانی توشبوو بە نەخۆشییە کوشندەکان بکات بکات. واتە تەنها کاتێکیش لەلایەن ئەو ژیر دەستکردەوە پێشبینی مردنی دەکرێت، کە کەسەکە توشبووی نەخۆشیەکی کوشندە بووبێت و ڕێگا چارەیەک نەمابێت بۆ چارەسەرکردنی.

 

لە ئێستادا پڕۆژەکە لە باروودۆخی گەشەپێداناندایە، لە دروستکردنی پرۆژەکەدا سود وەرگیراوە لەسەر زانیاریی تۆمارکراوی زیاتر لە ٢ میلیۆن نەخۆش. لە ئێستادا ناتوانێت کاتە پێشبینیەکان بە شێوەیەکی %١٠٠ بە ڕاستی بخەمڵێنێت، بەڵکوو لە توانایدایە خەمڵاندنی مردنی نەخۆشەکە بە %٩٠ ڕاست بکات دەربارەی کاتی مردنی.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ