ژینگە و تەکنەلۆژیا 27, كانونی دووه‌م 2018

لە داهاتوویەکی نزیکدا، دەتوانی لە ڕێگای مۆبایلە زیرەکەکانەوە بەکتریای سەر خواردنەکان بدۆزیتەوە

لە داهاتوویەکی نزیکدا ئامێرێکی نرخ هەرزان کە دەتوانرێت پەیوەست بکرێت بە مۆبایلە زیرەکەکانەوە بەردەست دەخرێت، کە دەتوانێت بەکتریای سەر خواردنەکان بدۆزێتەوە وە ئاگاداریت دەربارەی بداتێ، ئەم تەکنەلۆژیایەش لەلایەن لێکۆڵەرەوانی زانکۆی ماساچوستەوە دۆزراوەتەوە.

 

سەرۆکی پرۆژەکە کە ناوی دکتۆر لیلی ـە، دەربارەی باسەکە دەڵێت کە لێکۆلەرەوانەکان چیپ(توڵێکی تەنک) دیزاین کردووە، کە لەگەڵ گەردێکی ترشی 3-MBPA دەتوانێت بەکتریەکان بناسێتەوە. چیپەکان دەخرێنە ناو نمونەیەک لە شەربەت یان خواردنی هاڕدراو، دواتر بە شلەیەکی pH بەرز دەشۆردرێن، ئەمەش شەکر و چەوری و پڕۆتینەکانی خواردنەکە لادەبات بەڵام هەر بەکتریایەک هەبێت وەک خۆی دەمێنێتەوە.

 

لە هەنگاوی دواتردا چیپەکە دەخرێتە ژێر ڕووناکییەکی وردبینیەوە، کە ئەو وردبینە لە جۆرێکە کە بۆ مۆبایلە زیرەکەکان دیزاین کراوە. پاشان لە ڕێگای ئەپێکەوە ڕێژەی بەکتریاکانت بۆ دیاری دەکات، ئەم چیپە  دەتوانێت ١٠٠ خانەی بەکتریا لەهەر ١ مللی لیتردا بۆ بدۆزرێتەوە. ئەنجامی کارەکە بە ماوەی ٢ کاژێر بەردەست دەبێت، سەڕەڕای ئەوەی چەندین ڕێگای دیکە هەیە کە خێراترە لەم ڕێگایە، بەڵام دکتۆر لیلی دەڵێت هیچیان هێندەی ئەم ڕێگا نوێیە هەستیار و گونجاو نین بۆ دۆزینەوەی بەکتریاکان.

 

هەر کاتێک تەکنەلۆژیاکە بە تەواویی بەرهەم هات، ئەوە بە شێوەیەکی تەواوەتی لەلایەن کارمەندانی ڕیستۆرانت و شێوەکانی هاوشێوەوە، بەکار دەبرێت بە مەبەستی دۆزینەوەی بەکتریاکان.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ