10
بابەتی گرینگ 27, كانونی دووه‌م 2018 بۆچوون

ئێستا دەتوانیت لاپتۆپی Surface بە وەشانی ویندۆز ۱۰ پڕۆ بە دەست بێنیت

مایکڕۆسۆفت ئەم لاپتۆپەی خستە بازاڕەکانەوە بە سیستەمی ویندۆوز ۱۰ S، ئەم وەشانی ویندۆزەش تایبەت بوو بە قوتابیان و لە هەندێک تایبەتمەندیی بێ بەش بوو کە ویندۆوزی ئاسایی هەیەتی. بۆیە زۆر لە بەکارهێنەران نیگەران بوون بەم هەنگاوەی مایکڕۆسۆفت، چونکە لاپتۆپەکە تایبەتمەندیەکانی زۆر بەرزە و تەنها لەوێندۆوزێکی پڕۆفێشناڵی کەم بوو. بەم هۆیەش مایکڕۆسۆفت بڕیاریدا ئەو هەڵبژاردنە بداتە دەست بەکارهێنەر کە خۆی جۆری ویندۆزەکە دیاری بکات، ئەم هەنگاوەش وا دەکات ئەو ئامێرە فرۆشی چەند بەرامبەر زیاد بکات بەهۆی دیزاینە ناوازەکەی لە پاڵ تایبەتمەندیە بەرزەکانی کە وەک خۆی ماوەتەوە لەوانەش:

  • پڕۆسێسەر Core i5 یان Core i7
  • بیرگەی کاتیی ڕام ٨ یان ۱٦ گێگابایت (هەڵبژاردەی ٤ گێگابایت نیە)
  • بیرگەی ناوەکیش لە ۱۲٨ گێگابایتەوە دەست پێدەکات تا ۱ تێرابایت.
  • نرخەکەشی لە نێوان ۱۰۹۹ – ۲٦۹۹ دۆلارە.

زیاتر دەربارەی ئەم لاپتۆپەی سێرفس بخوێنەوە کرتە بکە

بۆچونی تۆ