سامسۆنگ 28, كانونی دووه‌م 2018

گالەکسی ئێس ٩ خاوەنی زۆرترین نرخ دەبێت، لە مێژوویی زنجیرەی گالەکسی Sـدا

کۆمپانیای سامسۆنگ چەند ڕۆژێک بەر لە ئێستا دەستی کرد بە نیشاندانی بانگەشەی فەرمی گالەکسی ئێس ٩، کە وا بڕیارە لە ٢٥ی مانگی داهاتوودا نمایش بکرێت.

بەپێی نوێترین زانیارییەکان بێت کە لە جریوەیەکی تویتەری Ricciolo بڵاوبووتەوە، باس لەوە دەکات کەوا مۆبایلی گالەکسی ئێس ٩ و ئێس ٩ پڵەس، دەبنە گرانبەهاترین مۆبایلی زنجیرەی گالەکسی ئێس. گەر بێت و پێداچوونەوەیەک بە نرخی بەرهەمەکانی ڕابردووی ئەو زنجیرەیەدا بکەین، دەبینین کاتێک کە گالەکسی ئێس ٧ بڵاوبوویەوە نرخی ٦٥٠ دۆلار بوو.

بەڵام کاتێک گالەکسی ئێس ٨ بڵاوبۆیەوە نرخەکە زێدەتر بوونی بە خۆیەوە دی و گەیشتە ئاستی ٧٥٠ دۆلار، بەپێی زۆرینەی پێشبینیەکان بێت نرخی گالەکسی ئێس ٩ سەرو ٨٠٠ دۆلار دەبێت. دەشێت ئەم نرخە بگاتە ئاستی ٨٥٠ دۆلار، بەم هۆیەشەوە نازناوی گرانبەهاترین مۆبایلی زنجیرەی گالەکسی ئێس وەردەگرێت.

دەکرێت بڵێین یەکێک لە هۆکارەکانی زیادبوونی نرخی گالەکسی ئێس ٩ بگەڕێتەوە بۆ کامێراکەی، چونکە وا بڕیارە خاوەنی هەردوو دوو تیرەی چاویی F1.5 و F2.4 بێت. بەپێی پێشبینییەکان بێت دەبێتە یەکەم مۆبایل کە کار بە چیپ(پڕۆسێسەر)ی سناپدراگۆن ٨٤٥ بکات، ڕامی گالەکسی ئێس ٩ بریتی دەبێت لە ٤ گێگابایت و گالەکسی ئێس ٩ پڵەسیش بریتی دەبێت لە ٦ گێگابایت. توانستی پاتریی گالەکسی ئێس ٩ بریتی دەبێت لە ٣٠٠٠ (مللی ئەمپێر.کاتژمێر) وە گالەکسی ئێس ٩ پڵەس ٣٥٠٠ (مللی ئەمپێر.کاتژمێر).

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ