10
ئەپ و نەرمەکاڵا 28, كانونی دووه‌م 2018

شێوازێکی نایاب و خێرا بۆ گواستنەوەی وێنە و ڤیدیۆ لە مۆبایلەوە بۆ کۆمپیوتەر

نەرمەواڵەی ScanTransfer بەکاردێت بۆ ناردنی وێنە و ڤیدیۆکانی سیستەمی مۆبایلەکان بێ دابەزاندنی هیچ ئەپێک لە سەر مۆبایلەکەت، تەنانەت پێویستیت بە کێبڵیش نابێت بۆ ئاڵوگۆڕپێکردنی زانیارییەکان، نەرمەواڵەکە بەتەواوی بێ بەرامبەرە بۆ سیستەمی ویندۆز بەردەستە، تەنها پێویستیت بەتۆڕێکی ئینتەرنێتە کە مۆبایلەکە و کۆمپیوتەرەکەی پێوە بەسترابێتەوە، ئەم نەرمەواڵەیە لەڕێی تۆڕەکەوە بێ بەکارهێنانی ئینتەرنێت هەڵدەستێت بەگواستنەوەی فایلەکانت بەخێراییەکی یەکجار زۆر، لایەنی ئاسایشی بەهێزە و بەدوور دەبیت لە دەست تێوەردانی کەسانی تر لە فایلەکانت.
هەنگاوەکان زۆر ئاسانە نەرمەواڵەکە دابەزێنە بۆ سەر کۆمپیوتەرەکەت، دەبێ کۆدی QRـەکە دووپات بکەیتەوە بەکامێرای مۆبایلی ئایفۆن ڕاستەوخۆ، یان لەڕێگای ئەپی فەیسبوک یان تویتەر یان هەر بەرنامەیەکی تر کە کۆدی QR بخوێنێتەوە.


یاخوود دەتوانیت لەماڵپەڕی بەرنامەکە کرتە لەسەر چۆنیەتی بەکارهێنانی کۆدی QR بکەیت، بەوێنە بۆت ڕوون دەکاتەوە چۆن ئەو کارە ئەنجام بدەیت وەک وێنەکەی خوارەوە، بە بەکارهێنانی ماڵپەڕی QR-code-generator.com بۆ دەرهێنانی بەستەرەکە لەکۆدی QR ڕاستەوخۆ، کرتە لەسەر بەستەرەکە بکە لەڕێگەی کڕۆمەوە و ئەپەکەی پێ چالاک بکە.

پاشان ئەو فایلانەی ئاڵوگۆڕت پێکردوون لە نێو فایلێکی تایبەتیدا پاشەکەوت دەکات.

بەستەری دابەزاندن:

https://scantransfer.net/download.html

ڤیدیۆی چۆنیەتی بەکارهێنان:

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ