ئەندرۆید 28, كانونی دووه‌م 2018

داگرتنی ڕووکاری بەکارهێنەریی گووگڵ پێکسڵ ٢، بۆ هەموو مۆبایلە کارکردووەکانی سەر سیستەمی ئەندرۆید

هەروەک دەزانین هەموو بەرهەمەکانی کۆمپانیایەکی دیاریی کراو، ڕووکارێکی تایبەت بە خۆیان هەیە. هەردوو بەرهەمەکەی ساڵی ڕابردوویی کۆمپانیای گووگڵ کە بریتی بوون لە بەرهەمەکانی گووگڵ پێکسڵ ٢ و ٢ ئێکس ئێڵ، خاوەنی ڕووکارێکی بەکارهێنەری تایبەت بە خۆیان بوون بە ناوی Pixel.

لەلایەن گەشەپێدەرێک بە ناوی AmirZ، ڕووکاریی بەکارهێنەریی گووگڵ پێکسڵ ٢، بە پەڕگەی APK بەردەست خراون. کە هەموو مۆبایلەکانی دیکەی کارکردوو بە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، دەتوانن دایبگرن و لەسەر مۆبایلەکەیان کار پێ بکەن، بەبێ پێویست بوون بە دەسەڵات پێدانی ڕووت.
گەشەپێدەرەکە لە هەر وەشانێکی ڕووکارەکەدا کۆمەڵێک تایبەتمەندیی بۆ زیاد دەکات، لە وەشانی ٣.١ ڕووکارەکەدا کۆمەڵێک تایبەتمەندیی زیاد کردووە.

کۆمەڵێک لە تایبەتمەندییەکانی:

  • زیاد بوونی بەشی گەڕانی گووگڵ.
  • وریاکەرەوەی لێکێنراو.
  • وێنۆچکەی کەسیی سێیەم.
  • وێنۆچکەی گونجێنەر.
  • کورتەبڕی ئەپەکان.
  • دۆخی تاریک و ڕوون.

بەستەری داگرتن: کرتە لێرە بکە.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ