سامسۆنگ 28, كانونی دووه‌م 2018

له گاله‌کسی ئێس ٩ـدا، هه‌ردوو تایبه‌تمه‌ندیی Iris Scanner و Face Unlock پێکه‌وه‌ ده‌لکێنرێت

 

هه‌ریه‌ک له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی پشکنه‌ری ڕه‌شێنه‌ی چاو  و ڕووخسار ناسراوه‌، یه‌کێکن له گرنگ ترین ئاسایشه‌کانی به‌رهه‌مه‌ ئاست به‌رزه‌کانی کۆمپانیای سامسۆنگ. له میانه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی وه‌شانه تاقیکاریه‌کانی ئه‌ندرۆید ئۆریۆ ٨.٠ـدا، بۆ مۆبایله‌کانی گاله‌کسی ئێس ٨ و ئێس ٨ پڵه‌س و نۆت ٨.

له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی پێگه‌ی XDAـه‌وه، له کاتی پارچه‌کردنی وه‌شانه تاقیکاریه‌که‌دا چاویان به تایبه‌تمه‌ندییه‌کی نوێ که‌وت به ناوی “Intelligent Scan”ـه‌وه‌. که ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌ هه‌ریه‌ک له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی ڕ‌‌ه‌شێنه‌ی چاو و ڕووخسار ناسراوه‌ کۆ د‌ه‌کاته‌وه‌ پێکه‌وه‌، به واتایه‌کی دیکه له‌ ڕێگای “Intelligent Scan”ـه‌وه‌ هه‌ردوو تایبه‌تمه‌ندیی ڕه‌شێنه‌ی چاو و ڕووخسار ناسراوه‌ کار ده‌که‌ن پێکه‌وه‌. ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ کارێکی گرنگ بۆ هه‌ردوو تایبه‌تمه‌ندییه‌که‌، چونکه به پێکه‌وه‌ کارکردنی هه‌ردوو تایبه‌تمه‌ندییه‌که‌ ئاسایشێکی زیاتر بۆ مۆبایله‌که‌ دابین ده‌بێت، واته کاتێک که به‌کار‌هێنه‌ر بیه‌وێت “Intelligent Scan” به‌کاربهێنێت، له‌و کاته‌دا هه‌ردوو تایبه‌تمه‌ندیه‌که‌ پشکنین بۆ ڕووخسار و ڕه‌شێنه‌ی چاوی که‌سه‌که‌ ده‌کات و پاشان قفڵی مۆبایله‌که‌ ده‌کاته‌وه‌.

پێده‌چێت ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌ له گاله‌کسی ئێس ٩ـدا به‌کار ببرێت، که بۆ کردنه‌وه‌ی قفڵی سه‌ر ڕوونما و قفڵی ئه‌په‌کان و ته‌نانه‌ت وه‌ک پشت ڕاستکردنه‌وه‌یه‌کی سه‌ره‌کی کار بکات. تا ئێستا زانیاریی زۆری له‌سه‌ر به‌رده‌ست نیه، به‌ڵام له ماوه‌ی داهاتوودا چاوه‌ڕێ ده‌کرێت زانیاریی وردتری له‌سه‌ر به‌رده‌ست بخرێت.

 

ڤیدیۆیه‌ک له شێوازی کارکردنی تایبه‌تمه‌ندییه‌که‌:
[su_youtube url=”https://youtu.be/TS68C4MMogQ” width=”500″ height=”300″]

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ