ئەپ و نەرمەکاڵا
1, شوبات 2018
فەرهەنگێکی نوێی زاراوە پزیشکییەکان بڵاوکرایەوە بۆ سیستەمی iOS

ئەپی Nabaz Drug Dictionary فەرهەنگێکی پزیشکییە و لە ئێستادا بۆ سیستەمی iOS بەردەستە و بەم زوانەش بۆ سیستەمی ئەندرۆید بەردەست دەخرێت.
ئەم فەرھەنگە پزیشكیە تایبەتە بە دەرمانەکان کە دەتوانیت بە ناوی زانستی و ناوی بازرگانی بە دوای دەرماندا بگەرێت، خاوەنی داتابەیسێکە بە بوونی زیاتر لە ۱٥۰۰ ناوی دەرمان و زانیارییەکان لەسەریان، ئەپەکە کێشی ١٧٣ مب دەبێت و بۆ سوود وەرگرتن لە تەواوی ناوەڕۆکی ئەپەکە پێویستت بە کڕینی کۆدی چالاککردن نابێت و ئەپەکە فرییە.
تایبەتمەندییەکانی ئەپەکە:
- ناوی زانستیی و بازرگانی.
- شێوەی دەرمان.
- گروپی دەرمان.
- چۆنیەتی بەكارهێنان.
- كاریگەری لاوەكی.
- بڕی دەرمان.
- وێنەی دەرمان.
۲ بەشی تری گرنگ لە خۆ دەگرێت و پێکهاتووە لە:
- بەشی گەڕانی پێشوو (History): لەم بەشەدا ھەموو گەڕانەکانی پێشووت یان ئەو وشەیەی زۆرترین گەڕانت بۆ کردووە دەپارێزێت.
- بەشی دڵخواز (Bookmarks): ھەر وشەیەکت بوێت یان ئەو وشەی کە زۆر بە کاری دەهێنیت دەتوانیت لەوێدا ھەڵیان بگریت.
- لەگەڵ چەندان تایبەتمەندی تر.
کرتە لەم بەستەرە بکە بۆ داگرتن
چەند وێنەیەکی ئەپەکە:



سەلمان خالید
نوسەر و بەڕێوەبەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم لە کەی ئای تی ئێن، لە بواری تەکنیکی پێگەکان و بەڕێوەبردنی پەیج و هەژمارەکانی دیکەدا کاردەکەم، خوێندكاری قۆناغی چوارەمی زانستی كۆمپیوتەرم. پەیداکردنی ئەزموونی زیاتر لە بواری سۆشیاڵ میدیادا خولیای منە و لەم پێگەیەوە دەمانەوێت ئێوە ئاشنا بکەین بە جیهانە جوانەکەی تەکنەلۆژیا.
کرتە لە ناونیشانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم بکەن لە وێنۆچکەکانی دەستە چەپدا.