ئامێرە هەمەجۆرەکان
28, کانوونی دووەم 2018
مۆبایلی Alcatel pixi 4 plus جۆرێک لە مۆبایلە گونجاوەکان بە نرخێکی کەم

ئەلکاتێل کۆمپانیایەکی فەڕەنسییە و بە کەمی نرخ و باشی بەرهەمەکانی دەناسرێتەوە، بۆیە مۆبایلی Alcatel pixi 4 plus power کەلێرە مەبەستمە ناوی بێنم بەرهەمی ساڵی ۲۰۱٦ـیە بەڵام تایبەتمەندیەکان و نرخەکانی جێی سەرنج دەبن، چونکە ئامانجی بەکارهێنەرێکی زۆر دەپێکێت، لە پێداچونەوەکانی پێگەکانیش بە باشی ناوی هاتووە.
ئەم مۆبایلە زۆربەی کارەکانت بەباشی بۆ ئەنجام دەدات لە وێنەگرتن و بەکارهێنانی ئینتەرنێت و نەرمەواڵەکان کە ئەمە ئارەزووی زۆربەمانە. تایبەتمەندیەکانی بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
بارگاویەکی زۆر باش بە توانای ٥۰۰۰ میللی ئەمپێر.کاتژمێر کە خاڵی بەهێزی مۆبایلەکەیە، ماوەی ٥ ڕۆژ لەکاتی بەکارهێنانی ئاسایی و ڕۆژێکی تەواو لە کاتی بەکارهێنانی ئینتەرنێت بەرگە دەگرێت. هەروەها دەتوانین مۆبایلی تری پێ بارگاوی بکەینەوە.
- بیرگەی ناوەکیی ۱٦ گێگابایت، پشتگیریی بیرگەی دەرەکی تا ٦٤ گێگابایت.
- بیرگەی کاتیی (ڕام) بە فراوانیی ۱.٥ گێگابایت.
- پڕۆسێسەر میدیا تێک ٦٥٨۰.
- کامێرای پشتەوە ۱۳ مێگاپێکسڵ لەگەڵ بوونی فلاش.
- کامێرای پێشەوە ٥ مێگاپێکسڵ لەگەڵ بوونی فلاش.
- قەبارەی ڕوونما ٥.٥ ئینج بە ڕوونی ۷۲۰ (HD) بە تەکنەلۆژیای IPS.
- سیستەمی کارکردن ئەندرۆید مارشماڵۆ ٦.۰.
- پشتگیری لە بارگاوی کردنەوەی خێرا دەکات.
- لە خۆگرتنی ۲ سیمکارت و بیرگەی دەرەکی لە هەمان کاتدا.
- پشتگیری تۆڕی 3G دەکات.
- کێشی ۲۰۲ گرامە.
نرخیشی نزیکەی ۱۳۰ هەزار دیناری عێراقییە.
