چۆنییەتی
29, كانونی دووهم 2018
فێرکاری: چۆنییەتی زیاردکردنی میوزیک بۆ ڤیدیۆکانت لە Windows 10

وەشانی ویندۆز ١٠ی مایکرۆسۆفت کۆمەڵێک تایبەتمەندی نایاب لەخۆ دەگرێت لەوانەش زیادکردنی میوزیکە بۆ ڤیدیۆکانت بەبێ بەکارهێنانی هیچ نەرمەكاڵایەکی تایبەت بە چەند هەنگاوێکی سادە:
١.بەشی Photos بکەرەوە.

٢.وێنۆچکەی Create دابگرە کە ڕەنگی شینە.

٣.لە لیستی هەڵبژاردەکان Custom video with music هەڵبژێرە.

٤.لە گۆشەی سەرەوەی لای ڕاستی ئەو ڤیدیۆیەی دەتەوێت بۆکسەکە دابگرە و بەوە هەڵیبژێرە.

٥.دواتر Add دابگرە.

٦.ڤیدیۆکە ڕابکێشە بۆ ئەو Timelineەی لە بەشی خوارەوە هەیە.

٧.لە سەرەوە بچۆ بەشی میوزیک و Select a music file دابگرە.

٨.بەشی Your music دابگرە بۆ بەکارهێنانی میوزیک بە خواستی خۆت، یاخود Recommended دابگرە بۆ بەکارهێنانی میوزیکە ئامادەکراوەکان.

٩.Select a music file دابگرە و بە خواستی خۆت میوزیک هەڵبژێرە.

١٠.Done دابگرە، باشتر وایە بۆکسەکەی سەروو Done دانەگریت چونکە مەبەست لێی گونجاندنی میوزیکەکەیە لەگەڵ ڤیدیۆکە بەڵام ئەم تایبەتمەندییە تەنها لەگەڵ میوزیکە ئامادەکراوەکان باش کار دەکات بە گشتی.

محمد شوان
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.