ئەندرۆید 29, كانونی دووه‌م 2018

بەمزووانە تابلێتێکی کارکردوو بە سیستەمی ئەندرۆید و ویندۆز 10، بڵاودەبێتەوە

تابلێتە کارکردووەکان بە سیستەمی وەگەڕخەری ویندۆز، هەمیشە باشترین کاریان ئەنجام داوە، لە چاو هەر سیستەمێکی تردا. بەڵام هەمیشە کێشەی کەمیی ئەپەکان بۆی بوونەتە کێشە، کە ئەو کێشەیەش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆیدە کەمە.

لە ئێستادا کۆمپانیایەکی چینی بە ناوی Chuwi‌، بە نیازە تابلێتکی جیاواز بە ناوی Hi8 Air نمایش بکات. کە هەڵگری هەردوو سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید و ویندۆز ١٠ دەبێت بە شێوازی Dual Boot، کە تەنها بە دوو جار پەستان خستنە سەر دوگمەیەکی تابلێتەکە، دەتوانین کار بە ئەندرۆید یان بە ویندۆز بکەیت. 

کۆمپانیا چینەکە لە ساڵی ڕابردوودا بووە جێگای دڵخوازی چەندەها کەس لەسەر ئاستی چین و دەرەوەی چین، فرۆشێکی ئێجگار باشی لەسەر ئاستی چین بەدەست هێناوە. وا بڕیارە ئەم تابلێتە ناوازەیەی کۆمپانیای Chuwi‌ قەبارەی ڕوونماکەی ٨ ئینچ بێت بە ڕوونی FHD، پڕۆسێسەری تابلێتەکەش بریتی دەبێت لە Intel X5 cherry trail Z83500 کە خێرایی لەرەلەریی ١.٤٤ گێگاهێرتزە، دەتوانرێت ئاستی خێرایی لەرەلەرەکەی بەرز بکرێتەوە بۆ ١.٩٢ گێگاهێرتز.

بیرگەی ڕامی تابلێتەکە بریتیە لە ٢ گێگابایت و بیرگەی ناوەکیشی قەبارەکەی ٣٢ گێگابایتە، دەتوانێت بیرگەی دەرەکی تا ١٢٨ گێگابایت پشتیوانی لێ بکات. توانستی پاتریەکەی ٤٠٠٠ (مللی ئەمپێر.کاتژمێر)ـە، لە پاڵ ئەوەنەشدا هەڵگری وەشانی ٤ـی بلوتوث و دەرچەی بستۆکی جاک ٣.٥ مللی مەترە. تابلێتەکە خاوەنی لاشەیەکی کانزاییە، دەرچەی مایکرۆ USB و HDMI هەیە، لەناو پاکەتی تابلێتەکەشدا بینەری کێبڵێکی بارگاوی کردنەوە و OTG و تەختەکلیلێکی بلوتوث دەبین.

 

بە ڕەچاوکردنی تایبەتمەندییەکانی دەگەینە ئەو ئەنجامەی کەوا ئەم تابلێتە نرخێکی کەمی دەبێت و بۆ خوێندکاران زۆر گونجاو دەبێت. وەشانی سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید بریتی دەبێت لە ٥.١، وەشانی سیستەمی وەگەڕخەری ویندۆزەکە بریتی دەبێت لە ویندۆز ١٠. لە داهاتوویەکی نزیکدا بینەریی نمایش ئەم تابلێتە دەبین، وا بڕیارە سەرەتا لە چین بەردەست ببێت پاشان ڕووبکاتە بازاڕەکانی جیهان.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ