سینەما 29, كانونی دووه‌م 2018

زنجیرە تەلەڤیزیۆنی West World، دەکرێتە یاری بۆ مۆبایلە زیرەکەکان

زنجیرەی  تەلەڤیزیۆنی جیهانیی ڕۆژئاوا بە ئینگلیزی West World، یەکێکە لە زنجیرە پڕ بینەرەکانی تۆڕی HBO. کە وەرزی یەکەمی لە ٢/١٠/٢٠١٦ بڵاوبۆتەوە، وا بڕیارە لەم ساڵدا وەرزی دووەمی بڵاوبێتەوە کە پێک بێت لە ١٠ ئەڵقە. بە ڕەچاوکردنی پشت ڕاستکردنەوەی Warner Bros، وا پێدەچێت بەم زووانە ئەم زنجیرە تەلەڤیزیۆنیە بکرێتە یاریەک بۆ مۆبایلە زیرەکەکان.

 

تا ئێستا هیچ زانیارییەک ورد دەربارەی یاریەکە بوونی نیە، تەنها دەزانرێت گەشەپێدەری یاریەکە بریتی دەبێت لە ستۆدیۆی Behavior Interactive، کە خاوەنی هەریەک لە یاریە بەناوبانگەکانی Fallout Shelter و Dead by Daylightـە. پێشبینی دەکرێت جۆری یاریەکە لە جۆری ستراتیژی بێت، کە بەکارهێنەری یاریەکە کۆنترۆڵی پارکی West World بکات، بە خواستی بەکارهێنەرەکە ڕۆبۆت و ناوچەکانی ناوی جێگیر بکرێت.

کورتەیەک دەربارەی چیرۆکی زنجیرەکە:

داستانی جیهانی ڕۆژئاوا باس لە جێگەیەکی تایبەت دەکات لە ڕۆژئاوای ئەمەریکا کە ژمارەیەکی زۆر ڕۆبۆتی تێدا دروستکراوە و بە تەواوەتی ڕوی دەرەوەیان لە مرۆڤی ڕاستی دەچێت و کۆمەڵێک کەسی دیکەش کە پێیان دەوترێت میوانەکان سەردانی ناوچەکە دەکەن و دەتوانن بە دانی پارەیەکی زۆر بڕۆنە ناو پارکی جیهانی ڕۆژئاوا تا هەرکارێکیان بوێت بیکەن و هەرچۆن ویستیان لەگەڵ ڕۆبۆتەکاندا ڕەفتار بکەن، بەبێ ئەوەی هیچ ترسێک هەبێت لە ئازارگەیشتن بە میوانەکان .

 

هێشتاکە کاتی بڵاوبوونەوەی یاریەکە دیار نیە، بەڵام وا پێدەچێت لەگەڵ بڵاوبوونەوەی وەرزی دووەمی زنجیرەکەدا، بینەری بڵاوبوونەوەی یاریەکە بین لە کۆگاکانی مۆبایلە زیرەکەکاندا.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ