ئەندرۆید 29, كانونی دووه‌م 2018

دەنگۆکان: مۆبایلی Vivo Xplay7 بە ڕامێکی 10 گێگابایتەوە بڵاودەبێتەوە

 

کۆمپانیای ڤیڤۆ کە یەکەم مۆبایل بوو لەم ساڵدا مۆبایلێک بە پەنجەمۆری ژێر ڕوونماوە نمایش بکات، لە ئێستادا کۆمپانیایەکە سەرقاڵی بەرهەمە ئاست بەرزەکەیەتی بۆ ئەمساڵ کە ناوی Xplay7 دەبێت. پێدەچێت لە کاتێکی نەزنراویی ئەمساڵدا کۆمپانیایەکە دووەمین مۆبایلی خۆی بە پەنجەمۆری ژێر ڕوونماوە نمایش بکات، بەپێی دەنگۆکان بێت ئەم مۆبایلە قەبارەی بیرگەی ڕامەکەی ١٠ گێگابایت دەبێت. مایای وەبیرهێنانەوەیە کە کۆتا ئاستی ڕام لە ساڵی ٢٠١٧دا، لە ژینگەی مۆبایلە زیرەکەکاندا گەیشتە ٨ گێگابایت.

لە پاڵ ١٠ گێگابایتی ڕامەکەیدا، مۆبایلەکە هەڵگری چیپ(پڕۆسێسەر)ی سناپدراگۆن ٨٤٥ دەبێت. دوو ئاستی بیرگەی ناوەکیی لە مۆبایلەکە بەردەست دەبێت، کە یەکێکیان ٢٥٦ گێگابایت و ئەوەی دیکەیان ٥١٢ گێگابایت دەبێت. کامێرای مۆبایلەکە لە جۆری دوانە هاوێنە دەبێت، کە هەڵگری تایبەتمەندیی کەمترین تێکچوونی چوار هێندەیی نزیکبوونەوە دەبێت.

هەمان دەنگۆش باس لەوە دەکات کە ڕوونماکەی لە جۆری بێ لێوار دەبێت، بە ڕوونی 4K. تا ئێستا هیچ وەڵامێکی فەرمی نیە بۆ ئەم دەنگۆیانە، کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم بەرهەمەی کۆمپانیای ڤیڤۆ نەزانراوە، هەر بۆیە پێویستە چاوەڕێی وەڵامی فەرمی کۆمپانیای ڤیڤۆ بین لەبارەی ئەم مۆبایلەوە.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ