ژینگە و تەکنەلۆژیا 30, كانونی دووه‌م 2018

ئەو تەکنەلۆژیا نوێیانەی کە گەرمبوونی زەوی کەم دەکەنەوە “بەشی یەکەم، تەکنەلۆژیای فیوژن”


لە ئێستادا گەرمبوونی زەوی و تێکچونی ژینگەی سەرزەوی مشتومڕێکی گەورەی لە بارەوە دەکرێت و تەنانەت بووەتە سیاسەتی گرنگی وڵاتان، بەڵام بابەتی ئێمە دەربارەی سیاسەتی ئەو حاڵەتەی ئاو و هەوا نیە کە لاسەنگەیەکی گەورەی لە سەر زەوی درووست کردووە، بەڵکو دەربارەی ئەو تەکنەلۆژیایانەیە کە دەشێت گۆڕانێکی گەورە لە گەرمبوونی زەوی جێ بهێڵن و تەنانەت ببنە چەندین تەکنەلۆژیای گرنگ لە داهاتوودا.

لە تۆڕی تەکنەلۆژیای زانیاری کوردییەوە گرنگترین ئەو تەکنەلۆژیایانە دەخەینە ڕوو بە شێوەی زنجیرە و لە بەشی یەکی زنجیرەکە چاودەخشێنین بە تەکنەلۆژیای فیوژن.

تەکنەلۆژیای فیوژن یاخوود “Fusion Technology” کە لەلایەن کۆمپانیای General Fusionــی کەنەدییەوە داهێنراوە و لە ئاستی جیهانیش گرنگیەکی زۆری پێ دراوە، بەڵام کۆمپانیاکە هەوڵی تەواوی ئەوە دەدات کە ببێتە یەکەم کۆمپانیا کە ووزەی ناوەکی درێژخایەن بەرهەم بهێنێت.

فیوژن هیچ بڕێک لە گازی Greenhouse بەرهەم ناهێنێت کە ئەمانەن (دایۆکسیدی کاربۆن، میتان، ئۆکسیدەکانی نیترۆس) و بە تەنیا گازی هیلیۆم وەک خەوش فڕێ دەدات.

تەکنەلۆژیای فیوژن بەم جۆرە کاردەکات:

  • دیوتیریەم و تریتیەم بۆ سەروو ۱۰۰ ملیۆن پلەی سەدی گەرم دەکرێن، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی خێرایی ئەتۆمەکانیان.

 

  • لە خێرایی بەرزدا ئەتۆمەکان بەیەکدەکەون و جووت دەبن.

 

  • کاتێک دیوتیریەم و تریتیەم جووت دەبن، هیلیۆم و تاکە نیوترۆنێک درووست دەکەن، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرهەمهێنانی بڕێکی گەورەی ووزە.

 

  • ئەو بڕە ووزەیەی کە هیلیۆم و تاکە نیوترۆنەکە بەرهەمی دەهێنێت دەتوانرێ کۆ بکرێتەوە و بەکاربهێنرێ لە درووستکردنی بڕێکی زۆر لە کارەبا.

بە شێوەیەکی ڕوونکراوەی زانستی بەم جۆرەیە

سەرجەم هەنگاوەکان لەم کورتە ڤیدیۆیە بڕوانە

بۆچونی تۆ