جۆراوجۆر

۳ بیرۆکەی نایاب بۆ وێنەی ماکرۆ، بە تێچووی کەمتر لە ۱٥ دۆلار و بە هەر هاوێنەیەک!


فۆتۆگرافی گرنگی و بەهای تایبەتی خۆی هەیە و هەر بەشێک لە بەشەکانی فۆتۆگرافی (ماکرۆگرافی بە نموونە) خولیای زۆرێک لە ئێمەیە، بەڵام پێویستی بە هاوێنەی گرانبەها هەیە (۱۰٥ ملم بە نموونە)، بەو هۆکارە زۆرینەی فۆتۆگرافەران و شەیدایانی بواری ماکرۆگرافی لەو بەشە ناوازەیە دابڕاون.

کەی ئای تی ئێن لە سۆنگەی هەستکردن بە بەرپرسیارێتی زانستی و ئەخڵاقی پیشەیی تەکنەلۆژییەوە بە ئەرکی خۆی دەزانێت کە ۳ بیرۆکە و فێڵی بواری ماکرۆگرافی بخاتەڕوو کە کەمترین تێچویان هەیە لە پێناو دانەبڕانی فۆتۆگرافەران لەم بوارە سەرنج ڕاکێشە.

بفەرموون ئێوەو بیرۆکەکان:

  • بەکارهێنانی شوشەی قۆقزی گەورەکەر بە ئینگلیزی “Magnifier glass” بۆ گەورەکردنی ئەو ئۆبجێکتەی وێنەی دەگیرێت و دواتر چرکاندنی وێنە لە ڕێی کامێراوە.
    تێچووی ئەم بیرۆکەیە تەنیا ۱۰۰۰ دینارە بۆ کڕینی شوشەی قۆقزی گەورەکەر.

  • پێچەوانە کردنەوەی ئەو هاوێنەیەی بەکاری دەهێنیت، ئەویش بە دوو ڕێگا.

 

  • ڕێگای یەکەم: پێچەوانە کردنەوەی هاوێنەکە و جێگیر کردنی لە ڕێی تێپ یاخوود لەزگەی دوو ڕوو.
    تێچووی ئەم بیرۆکەیە تەنیا ۲٥۰ دینارە.

  • ڕێگای دووەم: بەکارهێنانی ئەداپتەری گۆڕینی جەمسەر یاخوود بە ئینگلیزی “Lens Reversible Adapter” کە ڕێگات پێدەدات ئەو هاوێنەی بەکاری دەهێنیت بە پێچەوانەوە لە مۆنتی کامێراکەی ببەستیت. تێچوی ئەم بیرۆکەیە تەنیا ۱۰ دۆلارە.

  • بەکارهێنانی ئێکستێنشن تیوب”Extension Tube” بۆ دوورخستنەوەی شوشەی یەکەمی هاوێنە لە هەستەوەری کامێراکە، بەمەش دەتوانین نزیکترین مەودا وەربگریت لە ئۆبجێکتەکەتەوە.
    تێچووی ئەم بیرۆکەیە تەنیا ۱٥ دۆلارە بۆ کڕینی ئێکستێنشن تیوب.

30 كانونی دووه‌م، 2018