10
ئەندرۆید 30, كانونی دووه‌م 2018 بۆچوون

ڕێکەوتنی گووگڵ و HTC بە بڕی ۱.۱ ملیار دۆلار بووە فەرمیی؛ HTC چی بۆ گووگڵ دەکات؟

دوای دەنگۆی بوونی داواکاریی گووگڵ بۆ کۆمپانیای HTC دەربارەی کڕینی بەشی بازرگانیی ڕەقەکاڵای کۆمپانیاکە، ئێستا ڕێکەوتنەکە بە فەرمیی واژۆ کراوە بەڵام جیاوازتر بووە لەوەی پێشبینیی کراوە. مەبەستی ڕێکەوتنەکە بەهێز کردنی بواری ڕەقەکاڵای گووگڵە و بەم مەبەستەش گووگڵ بڕی ۱.۱ ملیار دۆلاری تەرخانی پڕۆژەکە کردووە.

گووگڵ بڕی ۱.۱ ملیار دۆلار پێشکەشی HTC کردووە و لە بەرامبەر ئەمە کۆمپانیا تایوانییەکە ۲۰۰۰ کارمەندی بواری ڕەقەکاڵا بۆ گووگڵ دەگوازێتەوە. ئەمەش خاڵی سەرەکیی ڕێکەوتنەکەیە و بواری ڕەقەکاڵای مۆبایلەکان یان هەر شتێکی دیکەی گووگڵ بەهێز دەکات، کارمەندەکان پەیوەندییەکیان بە HTC نامێنێت. گووگڵ لە دروستی کردنی مۆبایلەکانی بەردەوام دەبێت، هەندێک لە نەوەکانی مۆبایلی گووگڵ پێکسڵ بە یارمەتی نەناسراوی کۆمپانیای تر بووە بەڵام بە تەواوی مۆبایلەکانی گووگڵ پێکسڵ و گووگڵ پێکسڵ XL لە لایەن HTCـیەوە بەرهەمهێنراون. هەروەها مۆبایلەکانی گووگڵ پێکسڵ ۲ و گووگڵ پێکسڵ ۲ XL لە لایەن ۲ کۆمپانیا بەرهەمهێنراون کە ئەوانیش LG و بە هەمان شێوە HTCـین. گواستنەوەی ۲۰۰۰ کارمەند لە دروست کردنی SoCـی تایبەت یارمەتی گووگڵ دەدات و ئەمەش لە پێناو ڕەقەکاڵایەکی باشتری مۆبایلەکانی گووگڵ لە خێرایی پڕۆسێسەر و کارکردن.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ