10
سامسۆنگ 31, كانونی دووه‌م 2018

ڕاپۆرتی فەرمیی کۆمپانیای سامسۆنگ دەربارەی داهات و قازانجی کۆمپانیاکە لە چارەکی چوارەمی ساڵی ٢٠١٧

کۆمپانیای سامسۆنگ ڕایگەیاند لە چارەکی چوارەمی ساڵی ٢٠١٧ـدا، داهاتی کۆمپانیاکە ٦١.٨ ملیار دۆلار بووە، قازانجی کۆمپانیاکەش لەو چارەکەدا گەیشتووەتە ١١.٤ ملیار دۆلار، کە ئەمەش بە ڕێژەی % ٢٤ و % ٧٣ لە چاو چارەکی ساڵی ٢٠١٦ـدا زیادی کردووە

هۆکاری ئەم قازانجەش دەگەڕێتەوە بۆ پێشەنگی فرۆشی ڕوونما و نیمچە گەیەنەر و مۆبایلە ئاست بەرزەکانی. ئەو داواکاریە زۆرەی خەڵک بۆ مۆبایلە ئاست بەرزەکانی کۆمپانیاکە، وای کردووە فرۆشی مۆبایلە ئاست نزمەکان کەم ببێتەوە. لەگەڵ ئەوەشدا کۆمپانیای سامسۆنگ دەیەوێت تێچووی بازاڕ کردنی زیاتر بکات، بە مەبەستی بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی فرۆشی مۆبایلە ئاستی بەرزەکانی.

بازرگانیی بواری بەرهەمهێنانی ڕوونما لە لایەن کۆمپانیای سامسۆنگەوە، لە چارەکی چوارەمی ساڵی ٢٠١٧دا ئاستێکی بەرزی پێشکەش کردووە، بە هۆی ئەو داوا زۆرەی کە بۆ ڕوونمای ئۆڵید بۆ مۆبایلە ئاست بەرزەکانی لە کۆمپانیای سامسۆنگ کراوە. هەروەها بازرگانی نیمچە گەیەنەرەکان بە بەراورد بە ساڵی ٢٠١٦، ئاستێکی زیاتری بە خۆیەوە دیوە بە هۆی فرۆشی بیرگەی چیپەکانیەوە.

هەروەها کۆمپانیای سامسۆنگ وا پێشبینی دەکات کە فرۆشی گالەکسی ئێس ٩ لە گالەکسی ئێس ٨ زیاتر بێت.

 

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ