رەقەکاڵا 31, كانونی دووه‌م 2018

کۆمپانیای سامسۆنگ بووە گەورەترین کۆمپانیای وەبەرهێنەری چیپ لە جیهاندا، توانی پێش کۆمپانیای ئینتڵ بکەوێت

 

لە میانەی زۆرترین داواکاری و فرۆشی چیپەکاندا، کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیی توانی ببێتە گەورەترین کۆمپانیای چیپ لە جیهاندا و پێش کۆمپانیای ئینتڵ بکەوێت. بەهۆی ئەوەی داهاتیی چیپەکانی لە ساڵی ٢٠١٧دا گەیشتووەتە ٦٩ ملیار دۆلار، بەڵام هی کۆمپانیای ئینتڵ گەیشتووەتە داهاتی ٦٣ ملیار دۆلار.

 

کۆمپانیای سامسۆنگ بە تایبەت سودێکی زۆری لە دڵخوازیی چیپی بیرگەی ڕامی DRAM و بیرگەی NAND بەدەست هێناوە. چونکە داواکاریەکی زۆریان لەسەرە لەلایەن خودی کۆمپانیای سامسۆنگ و کۆمپانیایەکانی دیکە بۆ مۆبایلە زیرەکەکان. هەروەها کۆمپانیای سامسۆنگ بە نیازە ئەم دەستکەوتانەی زیاتر پەرە بسەنێت، ڕووبکاتە بەرهەم هێنانی نیمچە گەیەنەر بە بناغەی ٧ نانۆمەتر لەم ساڵدا.

هەروەها کۆمپانیای سامسۆنگ ئاماژەی پێداوە کە لە ساڵی ٢٠١٧ـدا، قازانجەکەی گەیشتووەتە ئاستی ٥٠ ملیار دۆلار. کە بە بەراورد بە ساڵی ٢٠١٦ بە ڕێژەی %٦٤ زیادی کردووە. مایای وەبیرهێنانەوەیە، نیمچە گەیەنەرەکان چیپەکانی ڕام و پڕۆسێسەر و بەشەکانی ڕەقەکاڵا بەشێوەیەکی گشتی دەگەڕێتەوە.

 

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ