10
جۆراوجۆر 1, شوبات 2018

فرۆشی تەنها ساڵێکی ئامێری Switch لە فرۆشی هەموو تەمەنی Wii U زیاترە!

ئامێری سویچی کۆمپانیای نینتێندۆ کە تایبەتە بە یارییە ڤیدیۆییەکان سەرکەوتنێکی ئێجگار زۆری بەدەست هێناوە، نزیکەی دوو مانگ لەمەوبەر باس لەوە کرا کە ١٠ ملیۆن دانەی لێ ڕەوانەی بازاڕەکان کراوە، ئامێرەکە کە ڕۆژی ٣ی مانگی ٣ی ساڵی ڕابردوو بەردەستبوو بۆ کڕین تەنها لە ٢٠١٧دا ١٤.٨٦ ملیۆن دانەی لێ فرۆشراوە، ئەم ژمارەیەش زیاترە لە فرۆشی هەموو تەمەنی ئامێری Wii Uی هەمان کۆمپانیا! کە ١٣.٥٦ ملیۆن دانەی لێ فرۆشراوە.

نینتێندۆ ئاماژەی بەوەشدا کە ساڵی ڕابردوو ٥٢.٥٧ ملیۆن یاری بۆ ئامێرەکە فرۆشراوە، یاری Super Mario Odyssey بە ٩.٠٧ ملیۆن دانە لە پلەی یەکەمە، Mario Kart 8 Deluxe ٧.٣٣ ملیۆن و The Legend of Zelda: Breath of the Wild ٦.٧ ملیۆن دانەیان لێ فرۆشراوە، دوای ئەوانیش Splatoon 2 دێت بە ٤.٩١ ملیۆن دانە.

شایەنی باسیشە کە کۆمەڵێک یاری دیکەی تایبەت بە ئامێرەکە بەڕێوەن وەک Donkey Kong Country: Tropical Freeze، یاری لە زنجیرەی Bayonneta و یارییەکی نوێی Kirby.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ