ڕاپۆرت و توێژینەوەکان

لە ماوەی تەنها ٨ مانگدا یاری PUBG ٧١٢ ملیۆن دۆلار داهاتی هەبووە

بەپێی ئامارەکانی SuperData دەربارەی یارییە ڤیدیۆییەکان لە ٢٠١٧دا، یاری PUBG کە پێشتریش چەند ژمارەیەکی پێوانەیی شکاندووە و تا ئێستا نزیکەی ٣٠ ملیۆن دانەی لێ فرۆشراوە ٧١٢ ملیۆن دۆلار داهاتی هەبووە لە ماوەی تەنها ٨ مانگدا و لە پلەی یەکەمی یارییەکانی ویندۆز بووە لە ڕووی داهاتەوە، Overwatch بە ٣٨٢ ملیۆن دۆلار لە پلەی دووەمە و زۆر دوورە لە PUBGیەوە، Counter-Strike: Global Offensive بە ٣٤١ ملیۆن دۆلار لە پلەی سێیەمە.

١٢٪ی داهاتی یارییەکانی ویندۆز بۆ PUBG بووە! شایەنی باسیشە یاری Divinity: Original Sin 2 سەرەڕای ئەوەی گرنگییەکی زۆر بە شێوازی فرەیاریزانی نادات لە پلەی نۆیەمە بە ٨٥ ملیۆن دۆلار، داهاتی GTA Online ١١٨ ملیۆن دۆلار و هی Destiny 2 ٢١٨ ملیۆن دۆلار بووە لەسەر سیستەمی ویندۆز.

سەرچاوە :

1 شوبات، 2018
ئاڤاتار
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.
341