ئەندرۆید 3, شوبات 2018

سۆنی ئامارەکانی خۆی بۆ چارەکی چوارەمی ٢٠١٧ بڵاوکردەوە

سۆنی ئامارەکانی خۆی بۆ چارەکی چوارەمی پار بڵاوکردەوە و سەرکەوتنی ئێجگار گەورەی بە دەست هێناوە، لە ماوەی ئەو سێ مانگەدا ٣٥٠.٨ ملیار یەن(٣.٢ ملیار دۆلار) قازانجی کردووە، پێرار لە هەمان چارەکدا تەنها ٩٢.٤ ملیار یەن قازانجی کردبوو، بەو شێوەیەش قازانجی بەرز بووەتەوە بۆ نزیکەی چوار هێندە!

ئەم قازانجە زۆرە لە چارەکێکدا سێیەم باشترینی هەموو مێژووی سۆنییە و زۆر لەوە زیاترە کە شیکەرەوە و شارەزایان پێشبینییان دەکرد، سۆنی پێشبینی دەکرد لە مانگی ٤ی ٢٠١٧ تاوەکوو مانگی ٤ی ئەمساڵ ٦٣٠ ملیار یەن قازانج بکات، بەڵام دوای ئەو سەرکەوتنە گەورەیە پێشبینییەکەی زیاد کردووە بۆ ٧٢٠ ملیار یەن، ئەمەش باشترینی مێژووی کۆمپانیاکە دەبێت.

بەشەکانی هەستەوەری کامێرا و پلەیستەیشن و سۆنی میوزیک بەرپرسی سەرەکی ئەم ژمارانەن، سەبارەت بە بەشی مۆبایل، کۆمپانیاکە لەو ماوەیەدا تەنها ٤ ملیۆن مۆبایلی ئێکسپێریای ڕەوانەی بازاڕەکان کردووە، ئەمەش دابەزینە بە ڕێژەی ٢٢٪ بە بەراورد بە ساڵی پێشتر.

 

شایەنی باسیشە ئەمڕۆ وەک لە بابەتێکدا باسمان لێوەکرد(کرتە بکە بۆ خوێندنەوەی) کۆمەڵێک گۆڕانکاری لەسەر ئاستی پۆستە باڵاکانی کۆمپانیاکە ڕوویاندا.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ