10
زمانە بیانیەکان 30, ئاب 2012

Accentچییە؟ چۆن لە Dialect جیای بکەینەوە؟

Accent بە زۆری بەکاردێت بۆ وەسفکردنی گوتە کە قسەکەر بە جیای دادەنێت لە گوتەی ئاسایی. لەم نمونەدا کەسێک سەبارەت بە گوتەی کەسێکی تر دەدوێت:

His intonation and emphasis were all wrong, some of the articles got switched, and he had a noticeable accent when speaking in English.

زۆربەی کات ئەوەی خەڵکی مەبەستیانە ئەوەیە کە قسەکەر دەڕبڕینێک بەکاردێنێت کە تایبەتە بە ناوچەیەکی تایبەتی بەڕیتانیا یان ئەمریکا یان شوێنەکانی تر. بۆ نمونە ئەم کەسە سەبارەت بە accentی لیڤەر پوڵ دەدوێت:

I was bullied because I had an unusual surname and a broad Liverpudlian accent.

لەڕاستیدا، هەمووان ئەکسنتێکیان هەیە: ئەکسنت ئەوەیەکە هەرتاکێک گوتەی پێ دەردەبڕێت. بەشێوەیەکی سەرەکی لەڕێگەی دەڕبڕینی بزوێنەکانەوە دیاری دەکرێت لەکاتێک کە جەخت لەسەر دەڕبڕینیان دەکرێت. بۆ نمونە بزوێنەکانی ناو هەردوو وشەی “Bath” و “bun” لە باکور و باشوری ئینگلتەڕا بە جیاواز دەخوێندرێنەوە.

کەواتە accent نابێت لەگەڵ Dialect تێکەڵاوبکرێت چونکە ئەکسێنت کێشەی لەگەل گوتەیە بەتەنها ئەمە لەکاتێکدا دیالێکت بەتەنها کێشەی لەگەڵ وشە(Vocabulary) و ڕێزمان(Grammar)ـە.

سەرچاوە A-Z of Grammar and punctuation by John Seely

بۆچونی تۆ