10
سیستەمی وەگەرخەر 4, شوبات 2018 بۆچوون

ئاماری دڵخوازترین سیستەم بۆ مانگی 1ی ساڵی 2018 لە نێوان گەیمەرانی کۆمپیوتەر

بە پێی ئاماریی the Steam Hardware & Software survey، کە بۆ مانگی ١ـی ئەمساڵ ئەنجامدرابوو ویندۆز ٧ جۆری ٦٤ بت دڵخوازترینە، لە نێوان گەیمەرانی سەر کۆمپیوتەردا. بە پێی ئامارەکە بێت، سەڕەڕای ئەوەی %١٢.١١ کەمتر بۆوتەوە ڕێژەکەی لە چاو مانگی پێشووتردا، بەڵام هەر پێشەنگیی ئامارەکەی گرتووە بە ڕێژەی %٥٦.٦٩ لە نێوانی هەموو سیستەمە وەگەڕخەرەکاندا.

 

ویندۆز ١٠ لە جۆری ٦٤ بت پلەی دووەمیی گرتووە بە ڕێژەی بەکاربردنی %٣٥.٤، هەروەها لە چاو مانگی پێشووتردا ڕێژەکەی بە ڕێژەی %١٠.٦٣ زیادیی کردووە. هەروەها ویندۆز ٨.١ جۆری ٦٤ بت پلەی سێیەمی گرتووە بە ڕێژەی %٣.٢.

هەروەها ڕێژەی سیستەمی وەگەڕخەری ماک لە چاو مانگی پێشووتردا زیادی کردووە،گەیشتووەتە %١.٨٤ لە نێوانی هەموو سیستەمەکاندا. ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت سەڕەڕای ئەو هەموو کاتەی کە بەسەر بڵابوونەوەی ویندۆز ٧ـدا تێپەڕ بووە، بەڵام هێشتاکە لەلایەن گەیمەرانەوە لە ویندۆز ١٠ـش دڵخوازترە.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ