ئاسایشی ئەلیکترۆنی

چۆن تەکنەلۆژیای پشکنەری چاو – Iris Scanner کار دەکات؟

پشکنەری چاو یان Iris Scanner تەکنەلۆژیایەکە کە ساڵی ۱۹۹۰ـەوە لە جیهان مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت. هەروەها بیرۆکەکانی ناسینەوەی پێناسی کەسەکان وەک هێڵکردن – Pattern بۆ سەدەی ۲۰ـەم دەگەڕێتەوە. ئەم تەکنەلۆژیایە بۆ پشکنین بۆ ئاسایش لە هەندێک لە وڵاتان لە شوێنەکانی وەک فڕۆکەخانە و وە تەنانەت لە مۆبایلە زیرەکەکانیشدا هەیە و بە کار دەهێنرێت. لەم بابەتەدا دەتانبەین بۆ ئەو باسەی کە ئەم تەکنەلۆژیایە چۆن کار دەکات.

چۆنیەتیی کار کردنی هەستەوەری پشکنینی چاو

هەموو شتێک زۆر بە خێرایی کار دەکات. لە بنەچەدا ڕێسای ئەم تەکنەلۆژیایە گۆڕینی نەخشە و شێوەی گلێنەی چاوتە بۆ ژمارەیەک یان چەند ژمارەیەک. گلێنە ئەو ناوچە ڕەشەیە کە کەوتووەتە ناوەڕاستی چاو، ڕووناکیەکان بۆ چاوت دێنێت. لەگەل ئەم نەخشەیەدا هەژماری شوێنی جەمسەرەکان یان بەرامبەری چاوت بۆ هەر جۆرایەتییەکی چاو و گۆڕینیان بۆ ژمارەی تایبەت. شوێنی جەمسەری چاوەکان لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر جیاوازە. لەو بارەدا ئەو شوێنە دەکرێت بە نەخشە کە ڕەنگپڕە و هەر شتێکی تایبەتمەندیی چاوی هەر کەسێک دەبێت بە نەخشە. بۆ نموونە لە هەستەوەری گلێنەی چاوی گالەکسی S8ـدا ڕەنگێگ نییە لە چاوەکان ببینرێت، لەبەر ئەوەی تیشکی ژێرسوورە بۆیە پشت بە تایبەتمەندییەکان دەبەستێت، کە ئەمەش خۆی لە ۲۰۰ خاڵی تایبەتمەندیی دەبینێتەوە. هەروەها بۆ هەستەوەری پەنجەمۆر پشت بە ٤۰ بۆ ٦۰ خاڵ تایبەتمەندیی دەبەستێت.

هەستەوەری ناسینەوەی گلێنەی چاو ۱۰ جار لە هەستەوەری ناسینەوەی پەنجە باشترە. وەک لەم دواییانە زانراوە پەنجەمۆری کەسێک دەتوانرێت بە ئاسانیی لەبەر بگیرێتەوە، بەڵام کاتێک دێینە سەر چۆنیەتیی ناسینەوە یان چۆنیەتیی گلێنەی چاوی کەسەکان بێگوومان شتەکان زۆر ئاڵۆز دەبن، کە ئەمە ئاسایشی زیاترمان پێ دەدات. لە گالەکسی S8 یان نۆوت 8ـدا ئەم تایبەتمەندییە زۆر بە باشیی کار دەکات، چەند ئینچێک مۆبایلەکەت لە ڕووخسارت دوور بخەوە، سەیری بازنەکان بکە و مۆبایلەکەت بە خێرایی دەکرێتەوە (ئەگەر چاویلکە یان هاوێنە بۆ چاوت بەکار نەهاتبوو).

ئەو مۆبایلانەی هەڵگری ئەم هەستەوەرەن

مۆبایلی لومیا XL 950 کە لە کۆتاییەکانی ساڵی ۲۰۱٦ بڵاو کرایەوە کامێرایەکی باش لە خۆ دەگرێت و سیستەمێکی هەیە کە پشتگیریی لە هەستەوەری ناسینەوەی گلێنەی چاو دەکات. هەرچەندە لە هەستەوەرەکانی گالەکسی نۆوت 8 یان S8 خاوترە، بەڵام دەتوانێت لە کەشی تاریکیدا یان بە چاویلکەوە مۆبایلەکەت بکاتەوە. هەروەها لە ساڵی ۲۰۱٥ و پێش لومیا XL 950، یەکەمین مۆبایل بە هەڵگری ئەم هەستەوەرە بە ناوی Fujitsu Arrows NX F-04G  خرایە بازاڕەکانی ژاپۆنەوە. هەروەها مۆبایلەکانی گالەکسی نۆوت 7 و 8 و گالەکسی S8.

سەرچاوە:
5 شوبات، 2018
ئاڤاتار
خوێندکارێکی تەکنەلۆژیام، وەکو نووسەر و بەڕێوەبەری نووسینەکان لە تۆڕی Kitn کار دەکەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.
270