جۆراوجۆر 31, ئاب 2012

هاك لە ئاسایشی و پاراستنی كۆمپیوتەر ( Hack in Computer Security )دا.

هاك لە ئاسایشی و پاراستنی كۆمپیوتەر ( Hack in Computer Security )دا، بە مانای تێك شكاندنی سنوورەكان و هۆیەكانی پارێزگاری و ئاسایشی دێت بۆ ناو كۆمپیوتەرەكان، یان تۆڕەكانی كۆمپیوتەر. بەڵام هاك لە زانستی كۆمپیوتەر (Hack – Computer Science )دا، بەمانای زیرەك و تێگەیشتوودێت، كە شیكاری كاریگەری هەیە بۆ كێشەو گرفتەكانی كۆمپیوتەر.

كرداری هاك Hacking :
كرداری هاك بریتییە لە كرداری گۆڕانكاری لە ئامێرەكان یان بەرنامەكاندا، بۆ مەبەستی تێكدانی سیستەم و تۆڕەكان، یان بۆ دزینی زانیاری، یان بۆ باشتر كردنی ئاسایشی سیستەم و، تۆڕەكان .
هاكەر Hacker :
وشەی هاكەر ناوێكە، بۆ زۆر مەبەست بەكاردێت و، زۆر مانا دەگەیەنێت، یەكێك لەو مانایانە (بەرنامە سازی زیرەك Clever Programmer )ــــــــە، بەڵام بەشێوەیەكی باو كە لە میدیاكان دا، باسدەكرێت، مەبەست لێی (كەسێكە، هەوڵدەدات بۆ تێك شكاندنی ئاسایشی وداغڵ بوون بۆناو سیستەمی كۆمپیوتەر، واتە كەسێكە كە توانای دەستپێگەیشتنی زانیاری سیستەمێك، بەشێوەیەكی نایاسایی بەدەست دەخات ، یان زانیاری دەدزێت، یا سیستەمەكە تێك دەدات، و لەكاری دەخات).
جۆرەكانی هاكەرز
جۆرەكانی هاكەرز Type of Hackers :
بەشێوەكی گشتی هاكەرزەكان، پۆلێن دەكرێن بۆ سێ بەشی سەرەكی، كە بەكورتی باسیان دەكەین:
1- هاكەرزە شەپقە سپییەكان White hat hackers : هاكەرزە شەپقە سپییەكان ئەوانەن، كە ئەگەر كێشە و گرفت لە ئاسایشی سیستەم Security System، یان وێب سایتێكدا دەدۆزنەوەو، دەست بەجێ خاوەنەكەی لێ ئاگادار دەكەنەوە، بۆئەوەی سیستەمەكەی چاك بكات و، دووچاری زیان و دزینی زانیاری و كاولكاری نەبێت.
2- هاكەرزە شەپقە ڕەشەكان Black hat hackers : ئەو هاكەرزانەن، كاتێك كێشەو گرفتێك دەبینن لە سیستەمێكدا، دەست بەجێ داغڵ دەبن بۆ ئەو سیستەمە و، بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەكاری دەهێنن، یان تێكی دەدان و، زیان بەخاوەن سیستەمەكە دەگەیەنن.
3- هاكەرزە شەپقە خۆڵەمێشییەكان Gray hat hackers : ئەوانەن كە دەتوانین بڵێین لە نێوان هەردوو جۆرەكەی تری هاكەرز دان.
هاككەری سەركەوتوو
1- هەوڵدان بۆ فێربوونی جۆرە جیاوازەكانی هاك.
2- كۆڵنەدان و ماندوونەبوون لەكاتی تاقیكردنەوەی ڕێگەجیاوازەكانی هاك، چونكە لەوانەیە بۆ ئەنجامدانی كردارێكی هاك چەند ڕێگەیەك تاقیبكەیتەوە، پاشان سەركەوتووبیت لە كارەكەت دا، لەوانەشە سەركەوتوو نەبیت.
3- بە چەندجارێك سەرنەكەوتن وەرس نەبێت و، زیاتر هەوڵبدات، وەك چۆن بەچەند جارێك سەركەوتن زۆر دڵخۆش نەبێت و، وابزانێت هاكەرزێكی سەركەوتووەو زۆر شتی كردووە.
4- شارەزای هەبێت لە هەموو ئەو هۆكارانەی بۆ خۆپاراستن بەكاردێن، تا لە ئاشكرابوون خۆی بپارێزێت و، هەوڵیش بدات هێرشی نەكرێتەسەر.

بۆچونی تۆ