ئای ئۆ ئێس

ئاماری فرۆشی تابلێتەکان بۆ ساڵی ٢٠١٧ بڵاوکرایەوە

ڕاپۆرتی IDC دەربارەی فرۆشی تابلێتەکان بۆ چارەکی چوارەم و تەواوی ساڵی پار بڵاوکرایەوە، فرۆشی تابلێتەکان بەردەوامە لە دابەزین، بە شێوەیەک کە لە چارەکی چوارەم بە بەراورد بە ساڵی پێشتر ٧.٩٪ کەمی کردووە و لە تەواوی ٢٠١٧ بە بەراورد بە ٢٠١٦، ٦.٥٪ کەمی کردووە، بەڵام سەرەڕای ئەمەش هەریەک لە ئەمەزۆن و هواوەی و ئەپڵ توانیویانە بە پێچەوانەی کۆمپانیاکانی دیکە فرۆشیان زیاد بکەن.

لە چارەکی چوارەمدا ئەپڵ لە پلەی یەکەم ماوەتەوە و ئەمەزۆن بە ڕێژەی ٥٠.٣٪ لە چاو ساڵی پێشتر گەشەی کردووە! بەمەش چووەتە پلەی دووەم و پێش سامسۆنگ کەوتووە کە بە ڕێژەی ١٣٪ پاشەکشەی کردووە.

سەبارەت بە تەواوی ساڵەکە، ئەپڵ هەر لە پلەی یەکەمە، بەڵام سامسۆنگیش هاوشێوەی ساڵانی پێشتر لە پلەی دووەمە و و ئەمەزۆن سێیەم و هواوەی چوارەم و لێنۆڤۆ پێنجەمن، ئەمەزۆن بە ڕێژەی ٣٨٪ و هواوەی بە ڕێژەی ٢٨٪ گەشەیان کردووە، ئەمانەش ڕێژەی زۆر باش و بەرچاون.

سەرچاوە :
6 شوبات، 2018
ئاڤاتار
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.
257