بابەتی گرینگ 7, شوبات 2018

گەشتەکەی سپەیس ئێکس بەرەو بۆشایی و مەریخ

لەدوای چەندین دواخستن بەهۆی کەش و هەوای مەترسیدارەوە، دوێنێ سپەیس ئێکس مووشەکی Falcon Heavy هەڵدایە بۆشایی کە بەتەنها ۱٥ خولەک مووشەکەکە لە ئاسماندا جێگیربوو. بۆییە سپەیس ئێکس مووشەکەکەی بەخێرایی هەڵنەدا چونکە پێشووتر و ئەو ڕووداوەی لە ۲۰۱٦ـەدا ڕوویدا وەک پەندێک وابوو بۆیان کە ئەوکات مووشەکەی Falcon 9ـیان هەڵداو مووشەکەکە تەقییەوە، بۆیە کارەکەی دوا خست بۆ ئەوەی بە گونجاوی مووشەکە نوێکە هەڵبدات، لەوکاتەی نزیکەی دوو ملیۆن بینەر بە ڕاستەوخۆ سەیری هەڵدانی مووشەکەکە بوون، گشتیان تامەزرۆی بینینی بوون و کۆمەلێک پرسیار لە هزریان دروستبوو بوو.

چی ڕوویدا لەو کاتدا؟ 

لە ڕۆژی سێشەممە، ٦ـی شوبات لە کاتژمێر ٨:٤٥ دوای نیوەڕۆ. مووشەکەی Falcon Heavy لە Cape Canaveral هەڵدرا بۆ بۆشایی لە فلۆریدای ئەمەریکا. لە نێو یەک خولەکدا دوای هەڵدانی مووشەکەکە خێرای مووشەکەکە زیاتر بوو لە خێرایی دەنگ! لە دوای هەڵدانی لە پەخشە ڕاستەوخۆیەکەدا هاواری خۆشی کارمەندانی سپەیس ئێکس دەبیسترا، لەدوای ۲ خولەک و ۳۰ چرکەی دیاریکراو دوای هەڵدانی مووشەکەکە هەردوو ئامێری بەهێزکردنی لاکانی مووشەکەکە کوژانەوە و بە سەرکەوتووی لە کەشتییە ئاسمانییەکە جیابوونەوە، لە ۳ خولەک و ۱٥ چرکەش دوای هەڵدانەکە بزوێنەری سەرەکی بڕدرا و بەتەواوی ئازادکرا. لەدوای چوار خولەکەیش مووشەکەکە بەشێوەیێکی هێلکەیی لەنێوان خولگەی زەوی و مەریخ جێگیرکرا لەگەڵ بارگەکەی کە ئۆتۆمبێلی تێسلای تێدابوو.

هەنگاوی داهاتووی سپەیس ئێکس 

دوا ئەم کارە سەرکەوتووەی کۆمپانیاکە، بەرە بەرە هەنگاوی بەهێزتر دەنێت، زۆرێک لە پێگەکان مەزەندەی ئەوە دەکەن لە شەش مانگی داهاتوو گەشتەکە بەرەو هەسارەی مەریخ دەستپێبکات بۆ گەڕانەوەی کەشتیەکەش بۆ زەوی سێ بەهێزکەری لاکانی کەشتییەکە بەکاردەهێنن.

″پێشووتر تەنها لە فیلم و کتێبەکان بوونی چوونە سەر مەریخ هەبوو بەڵام ئێستا لە ڕاستید بوونی هەیە!″

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ