ئەندرۆید

وێنە و زانیارییە دزەپێکراوەکان دەربارەی مۆبایلە نوێکانی هواوەی

کۆمپانیای هواوەی بە فەرمی بانگێشت نامەی ناردووە بە بۆنەی نمایشکردنی مۆبایلە نوێیەکانی لە بەرواری ٢٧ی ٣ لە شاری پاریس پایتەختی فەڕانسا. بە گوێرەی ڕاپۆڕتەکان، مۆبایلە نوێکان لە خێزانی پی ٢٠ دەبن نەک پی ١١. دەنگۆکانی پێشتر ئەوەیان دەخستەڕوو کە مۆبایلە نوێکەی لە خێزانی پی ١١ دەبن بەڵام ئێستا ئەوە پشتڕاست کراوەتەوە کە لە خێزانی پی ٢٠ دەبن.

بە گوێرەی دەنگۆ و زانیاریە دزەپێکراوەکان مۆبایلەکە خاوەنی ٣ کامێرا دەبێت لە ڕووی پشتەوەی مۆبایلەکە هەروەها هاوشێوەی ئایفۆن ١٠ خاوەنی ڕاگرێک دەبێت کە کامێرا و هەستەوەرەکانی لەسەر جێگیرکراوە. هەروەها دەنگۆی ئەوەش هەیە کە مۆبایلەکە بە دوایین ڕووکاری کۆمپانیاکە ناسراو بە EMIUI 8.0 کە لەسەر وەشانی ئەندرۆید ئۆریۆ ٨.٠ یاخود ٨.١ بنیاتنراوە.

ئەم وێنە سەرەوەش وێنەیەکی دزەپێکراوی ترە شێوەی هواوەی پی ٢٠ و پی ٢٠ پڵەس پیشاندەدات، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ وێنەیەکی دزەپێکراو بەتەواوی پشتڕاست نەکراوتەوە کە بە تەواوی شێوەی هواوەی پی ٢٠ و پی ٢٠ پڵەس بنوێنن.

سەرچاوە :

7 شوبات، 2018
ئاڤاتار
خوێندکارم لە دوایین قۆناغی ئامادەیی، خولیای تەکنەلۆژیام و زانیاریم دەربارەی هەیە، بە تایبەتی لە سیستمی وەگەڕخەری ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس، هیوادارم سوود بە خوێنەرانی کەی ئای تی ئێن و هاونیشتمانیانم بگەیەنم.
49