کۆمپیوتەر

کۆمپانیای HP ٣ بەرهەمیی نوێی لە زنجیرەی Elite Book 800 نمایش کرد

کۆمپانیای HP لە پاڵ نمایش کردنی ZBook 14u و ZBook 15u ٣لاپتۆپی دیکەی سەر بە زنجیرەی Elite Book 800 بە پڕۆسێسەری هەشتەمی vProـی ئینتێڵەوە نمایش کرد.

 

٣ لاپتۆپە نوێیەکەی EliteBook 800 بە نەوەی پێنجەمی زنجیرەکە دێتە هەژمار کە بە G5 دەناسرێت، هەروەها ئەم نەوە نوێیە ناوی (One Life)ـی لێ نراوە کە بە واتای ١ ژیان دێت. لاپتۆپەکان لە توانایاندایە بەرگەی ئەرک و کاری زۆر بگرن، بە تایبەت گونجاون بۆ بەکارهێنان لە نێو ماڵەکاندا. هەروەها خاوەنی بڕوانامەی جیهانیی «MIL-STD-810G»ـن، کە دژە ئاو و شێ و تۆزن. هەروەها خاوەنی بڵندگۆییەکی تایبەتن، کە دژە ژاوەژاوە و دەتوانێت دەنگ بە ٣٦٠ پلە تۆمار بکات.

 

لاپتۆپی EliteBook 830 G5:

  • ڕوونما: ١٣.٣ ئینچ بە ڕوونی FHD.
  • ڕام: تا ٣٢ گێگابایت کار پێدەکات.
  • بیرگەی ناوەکیی: تا ١ تێرابایت کار پێدەکات.
  • گرافیک: بنچینەیی.

 

لاپتۆپی EliteBook 840 G5:

  • ڕوونما: ١٤ ئینچ بە ڕوونی FHD.
  • ڕام: تا ٣٢ گێگابایت کار پێدەکات.
  • بیرگەی ناوەکی: تا ١ تێرابایت کار پێدەکات.
  • گرافیک: یەکێک لە بژاردەکانی AMD Radeon RX 540 4GB.

 

لاپتۆپی EliteBook 850 G5:

  • ڕوونما: ١٥.٦ ئینچ بە ڕوونی FHD، بژاردەیەکیشی دیکەش بە ڕوونی 4K هەیە.
  • ڕام و بیرگەی ناوەکی: هاو ئاستی دوو جۆرەکەی دیکە
  • گرافیک: Radeon RX 540 4GB.

هەر ٣ بەرهەمەکە خاوەنی دەرچەی تاندەربۆلت ٣ـن، هەروەها خاوەنی تایبەتمەندیی PhoneWiseـە تا بتوانیت لە ڕێگای لاپتۆپەکانەوە پەیوەندی و نامە و کۆمەڵێک کردەی دیکەی نێو مۆبایلەکەت لە ڕێگایەوە بە ئەنجام بگەیەنیت. تایبەتمەندیی Sure View یەکێکی دیکەیە لە تایبەتمەندییەکانیان، کە ناهێڵێت ئەو کەسەی کە لە پاڵتدا دانیشتووە بینەری ڕوونماکە بێت، کە تەنها بۆ ڕوونیی ڕوونما FHDـکان جێگیر کراوە.

 

وا بڕیارە لەم مانگەدا ڕەوانەی بازاڕەکان بکرێن بە نرخە سەرەتاییەکانی ١٠٤٩، ١٠٢٩و ١٠٣٩دۆلار.

سەرچاوە:
7 شوبات، 2018