ئەپ و نەرمەکاڵا
8, شوبات 2018
ئەپی بوخچە بۆ داگرتنی وێنە و ڤیدیۆکانی ئینستەگرام بڵاوکرایەوە

بوخچە ئەپێکی خۆڕاییە بۆ دابەزاندنی وێنە و ڤیدیۆی ئینستەگرام، بوخچە یارمەتیت دەدات بۆ دابەزاندنی وێنە و ڤیدیۆ بە ئاسانی و بە کەمترین ماوە بەبێ ئەوەی پێویست بکات لە ئەپی ئینستەگرام بچیتە دەرەوە، و ئەپەکە تەنها بۆ سیستەمی ئەندرۆید بەردەستە.
تایبەتمەندیەکان:
۱-خێرا و ئاسانە لەدابەزاندنی وێنە و ڤیدۆ
۲-ڕوکارێکی سادەی هەیە.
۳-پێش ئەوەی وێنە یاخود ڤیدیۆ دابەزێنیت دەتوانیت سەیری بکەیت.
٤-دوو شێوازی پشاندانی وێنە و ڤیدیۆی هەیە.
۵-دەتوانیت ئەوەی داتگرتووە جارێکی تر پۆستی بکەیتەوە بۆ ئینستەگرام یاخود بیسریتەوە یاخود پاشەکەوتی بکەیتە ناو مۆبایلەکەت یان بڵاوی بکەیتەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتەکان.
٦-دەتوانیت نوسین یاخود تاگی ئەو وێنەیەی یاخود ئەو ڤیدیۆیەی کە داتگرتووە کۆپیبکەیت و پاشان بەکاری بهێنیتەوە بۆ جارێکی دیکە کە پۆستکردەوە.
هەنگاوەکانی داگرتنی ڤیدیۆ و وێنە:
١- سهرهتا ئەپی ئینستاگرام بكهرهوه.
٢- بچۆره سهر ئهو وێنهیه یاخود ئهو ڤیدیۆیهی كه دهتهوێت دایبگریت.
٣-پهنجه بده لهو سێ خاڵهی كهلهسهروی وێنهكه یاخود ڤیدیۆكه ههیه.
٤-پهنجه بده له دووگمهی Copy Share URL.

٥-پاش كهمێک دوو دووگمه دهردهكهوێت لهخوارهوهی ڕونماکە لهبهشی دهسته ڕاست.
-دوگمهی یهكهم بۆ سهیركردی ئهو وێنهیهیه یاخو ئهو ڤیدیۆیهیه كه ههڵتبژاردوه.
-دوگمهی دووم بۆ داگرتنی ئهو وێنهیهیه یاخو ئهو ڤیدیۆیهیه كه ههڵتبژاردوه.

کاتێک پەنجەتدا لە دوگمەی داونلۆد خۆکارانە دەست دەکات بە داگرتن بە ئاگانامە پێت دەڵێت کە داگرتنەکەت گەشتوە بەکوێ.
تێبینی:
– دووگمهی یهكهم بۆ ئهوهیە كاتێک سهیری ڤیدیۆیهک دهكهیت و دهتهوێت پاش و پێشی بكهیت یان زوو بگهیت به كۆتای ڤیدیۆكه.
– بەپێی یاساکانی ئینستەگرام کاتێک پۆستێکت داگرتووە و دەتەوێت پۆستی بکەیتەوە بەناوی خۆتەوە دەبێ داوا لەخاوەن پۆستەکە وەربگریت.
بۆداگرتنی بهرنامهی ئەپی بوخچە کرتە لهم بەستەرە بكه.
سەلمان خالید
نوسەر و بەڕێوەبەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم لە کەی ئای تی ئێن، لە بواری تەکنیکی پێگەکان و بەڕێوەبردنی پەیج و هەژمارەکانی دیکەدا کاردەکەم، خوێندكاری قۆناغی چوارەمی زانستی كۆمپیوتەرم. پەیداکردنی ئەزموونی زیاتر لە بواری سۆشیاڵ میدیادا خولیای منە و لەم پێگەیەوە دەمانەوێت ئێوە ئاشنا بکەین بە جیهانە جوانەکەی تەکنەلۆژیا.
کرتە لە ناونیشانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم بکەن لە وێنۆچکەکانی دەستە چەپدا.