کۆمپیوتەر 8, شوبات 2018

جۆرێکی نوێ لە لاپتۆپی Vaio S نمایش کرا

نوێترین نەوەی لە زنجیرەی Vaio S نمایش کرا، بە تایبەتمەندیی TruePerformanceـەوە. لە ئێستادا کڕینیی پێشوەختەی بۆ بەردەست خراوە بە نرخی ١,١٩٩ دۆلار، هەروەها لە ١٢ی ئەم مانگەدا دەگات بە دەستی ئەو کەسانەی کە لە پێش فرۆشیدا خۆیان تۆمارکردووە. ئەم نەوە نوێیەی هەڵگریی نەوەی هەشتەمیی پڕۆسێسەری ئینتڵە، لە پاڵ ئەوەشدا خاوەنیی تەکنەلۆژیای TruePerformanceـە کە خێرایی لەرەلەریی CPU و GPU تا کۆتا ئاستی دەگەیەنێت، لە هەمان کاتیشدا گەرمییە زیادەکانیی نێو لاپتۆپەکە ناهێڵێت.

 

ڕوونمای لاپتۆپەکە ١٣.٣ ئینچە بە ڕوونی FHD، دوو ئاست لە پڕۆسێسەرەکەی کە بریتین لە Core i7 و Core i5 کە نەوەی هەشتەمیی ئینتڵن. بیرگەی ڕامی لاپتۆپەکە بە ئاستەکانی ٨ گێگابایت و ١٦ گێگابایت بەردەستە، بیرگەی ناوەکیی لاپتۆپەکە بە ئاستەکانی ٢٥٦ گێگابایت و ٥١٢ گێگابایت و ١ تێرابایت لە جۆری SSD بەردەستە. گرافیک کارتی لاپتۆپەکە لە جۆری Intel UHD 620 graphics کە جۆرە گرافیکێکی بنچینەییە، سیستەمی ویندۆز ١٠ پڕۆیی لەسەر جێگیر کراوە بە شێوەیەکی بنچینەیی.

 

خاوەنی سێ دەرچەی جۆری USB 3.0ـە، هەروەها خاوەنی سیستەمی ناسینەوەی پەنجەمۆرە بۆ پارێزگاریەکی زیاتر بۆ لاپتۆپەکە.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ