سامسۆنگ
9, شوبات 2018
به وێنه: جیاوازیی گۆڕانکارییه‌کانی نێوان وه‌شانی ئه‌ندرۆید Nougat 7.0 و Oreo 8.0 له گاله‌کسی ئێس 8ـدا

هه‌روه‌ک ئه‌زانین کۆمپانیای سامسۆنگ ماوه‌ی چه‌ندین مانگه سه‌رقاڵی کارکردنه له وه‌شانی ئه‌ندرۆید ئۆریۆ ٨.٠ـدا، بۆ به‌رهه‌مه‌کانی. سه‌ره‌تا وه‌شانه‌که‌ی بۆ کۆمه‌لێک ناوچه وه‌ک وه‌شانێکی تاقیکاریی ڕه‌وانه کرد، بۆ هه‌ریه‌ک له مۆبایله‌کانی گاله‌کسی ئێس ٨ و ئێس ٨ پڵه‌س نۆت ٨. سه‌ر ئه‌نجام دوێنێ وه‌شانی فه‌رمی ئه‌ندرۆید ئۆریۆ بۆ ئه‌ڵمانیا و به شێوه‌یه‌کی گشتی بۆ ئه‌ورووپا ڕه‌وانه کرا، که سه‌ره‌تا بۆ مۆبایله‌کانی گاله‌کسی ئێس ٨ و ئێس ٨ پڵه‌س ڕه‌وانه ده‌کرێت پاشان نۆت ٨، له دوای ئه‌ویشه‌وه کۆمه‌لێک مۆبایلیی دیکه له زنجیره‌کانی دیکه‌ی کۆمپانیاکه‌دا.
هاوکات له‌گه‌ڵ ناردنی ئه‌م وه‌شانه‌دا، وه‌شانی ڕووکار‌ی به‌کارهێنه‌ریی Samsung Experience بووه وه‌شانی ٩.٠. ئه‌و گۆڕانکاریانه‌ی له‌ڕێگای ئه‌م وه‌شانه‌وه که بۆ، گاله‌کسی ئێس ٨ و ئێس ٨ پڵه‌س به‌رده‌ست خراوه، تا ڕاد‌ه‌یه‌کی ئێجگار زۆر بۆ ئه‌و مۆبایلانه‌ی دیکه‌ش که بۆی ڕه‌وانه ده‌کرێت هه‌مان گۆڕانکارییه. لێره‌دا بینه‌ریی کۆمه‌لێک وێنه ده‌بن که به شێوه‌یه‌کی زۆر ڕوون جیاوازیی گۆڕانکارییه‌کانی نێوان هه‌ردوو وه‌شانی نوگه‌ت ٧.٠ و ئۆریۆ ٨.٠ بۆ ڕوون ده‌کاته‌وه.
تێبینی: وێنه‌که‌ی لای ڕاست وه‌شانی ئه‌ندرۆید نوگه‌ته، وێنه‌که‌ی لای چه‌پ وه‌شانی ئه‌ندرۆید ئۆریۆیه.