ئەندرۆید

کۆمپانیای LG بە نیازە نەوەیەکی نوێ لە زنجیرەی ڤی ڕابگەیەنێت

ماوەیەک لەمەوپێش، کۆمپانیای ئێڵ جی ئەوەی پشت ڕاستکردەوە بە نیاز نیە مۆبایلی ئاستبەرز لە زنجیرەی جی لە کۆنگرەی جیهانی مۆبایلی ئەمساڵدا ڕابگەیەنێت. هەرچەندە وا پێدەچێت کۆمپانیا کۆریەکە نەوەیەکی نوێ لە زنجیرەی ڤی بە ناوی ئێڵجی ڤی ٣٠ ئێس ڕابگەیەنێت.

لە ڕاپۆرتێکدا بە گوێرەی پێگەی تەکنەلۆژیای ETNews ئێڵ جی بە نیازە مۆبایلی ئێڵ جی ڤی ٣٠ ئێس ڕابگەیەنێت، وا پێشبینی دەکرێت مۆبایلەکە بە بیرگەی ٢٥٦ گێگابایت ڕابگەیەنرێت لەگەڵ بیرگەی کاتیی (ڕام)ی ٦ گێگابایت. وا پێدەچێت نرخی بە نزیکەیی ٩٣٠ دۆلاری ئەمریکیی بێت.

کۆمپانیای ئێڵ جی ئەوەشی خستە ڕوو بە نیازە ئێڵ جی لێنز نماییش بکات کە زیرەکی دەستکردە بە هۆی هاوێنەی کامێراکەیەوە کاردەکات هاوشێوەی Bixby Vision Camera. لەگەڵ ئێڵ جی لێنز، بەکارهێنەرانی دەتوانن بە ئاسانی بگەڕێن بە دوای ئەو شتەی کە کامێراکەی سەرنجی لەسەر داوە بۆ نموونە کاتێک کامێراکەت دەخەیتە سەر لاپتۆپێک ئێڵ جی لێنز دەتوانێت ڕاستەوخۆ بەرهەمی هاوشێوەیت لە بازاڕە سەرهێڵەکان بۆ بدۆزێتەوە، هەروەها دەتوانن لە ڕێگای کامێرەکەیەوە زمانە بیانیەکان وەرگێڕنە سەر ئەو زمانەی کە بەکارهێنەران خوازیاریانن.

سەرچاوە :

10 شوبات، 2018
ئاڤاتار
خوێندکارم لە دوایین قۆناغی ئامادەیی، خولیای تەکنەلۆژیام و زانیاریم دەربارەی هەیە، بە تایبەتی لە سیستمی وەگەڕخەری ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس، هیوادارم سوود بە خوێنەرانی کەی ئای تی ئێن و هاونیشتمانیانم بگەیەنم.
49