ئەپ و نەرمەکاڵا
10, شوبات 2018
ئەپێکی ناوازە بۆ فێربوونی ئەلفبێی کوردی بە چەند تایبەتمەندییەکی گرنگەوە

ئەپی ئەلفبێی کوردی گەشەپێدراوە لەلایەن محمد بارامەوە و کارە دەنگیەکان لەلایەن نێرگز مەریوانەوە ئەنجامدراون، ئەپی ئەلفبێی کوردی ناوازەیە و خاوەن ڕوکارێکی گونجاوە بۆ بەکارهێنان، بەکاردێت بۆ فێربوون و چۆنیەتی نوسینی پیتەکانی ئەلف و بێی کوردی بەشێوەیەکی ئاسان.
تایبەتمەندییە گرنگەکانی ئەپڵیکەیشنەکە بریتین لە:
– بوونی ڕووکارێکی ئاسان و سادە بۆ بەکارهێنان هاوشێوەی تەختەڕەش(صەبورە).
– لەڕێگەی دەنگەوە چۆنیەتی خوێندنەوەی پیتەکان ڕوونکراوەتەوە.
– بۆ هەر پیتێک وشەیەک و وێنەیەک دانراوە بۆ زیاتر ڕوونکردنەوەی پیتەکان.
– فێربوونی چۆنیەتی نوسینی پیتەکان ، لەسەر تەختە ڕەش (صەبورە) بە شێوەی یاریکردن.
– هیچ ڕیکلامێک (Ads) لەم بەرنامەیەدا نیە و گونجاوە بۆ منداڵ.
بۆ داگرتن و تاقی کردنەوەی ئەپڵیکەیشنەکە کرتە لەم بەستەرە بکەن.
چەند وێنەیەکی ئەپڵیکەیشنەکە:





سەلمان خالید
نوسەر و بەڕێوەبەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم لە کەی ئای تی ئێن، لە بواری تەکنیکی پێگەکان و بەڕێوەبردنی پەیج و هەژمارەکانی دیکەدا کاردەکەم، خوێندكاری قۆناغی چوارەمی زانستی كۆمپیوتەرم. پەیداکردنی ئەزموونی زیاتر لە بواری سۆشیاڵ میدیادا خولیای منە و لەم پێگەیەوە دەمانەوێت ئێوە ئاشنا بکەین بە جیهانە جوانەکەی تەکنەلۆژیا.
کرتە لە ناونیشانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم بکەن لە وێنۆچکەکانی دەستە چەپدا.