سامسۆنگ
10, شوبات 2018
نوێترین زانیاریی و وێنه‌کان ده‌رباره‌ی Galaxy C10 بڵاوبوویه‌وه

دوا به دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی گاله‌کسی ئه‌ی ٨ـی ساڵی ٢٠١٨ و جۆره پڵهسهکهی به ڕوونمایه‌کی بێ لێوار و کامێرایه‌کی دوانه هاوێنه‌وه، کۆمپانیای سامسۆنگ له ئێستادا سه‌رقاڵی زنجیره‌ی گاله‌کسی Cـیه. به پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی که ده‌رکه‌وتووه، وا ده‌رده‌که‌وێت له داهاتوویه‌کی نزیکدا مۆبایلێک به ناوی گاله‌کسی C10 بڵاوبێته‌وه، که خاوه‌نی کامێرایه‌کی دوانه هاوێنه و ڕوونمایه‌کی بێ لێوار ده‌بێت به ڕه‌هه‌ندی ١٨:٩. هه‌رچه‌نده تاوه‌کو ئێستا یه‌کلایی نه‌بۆته‌وه، که وا جۆره جیهانیه‌که‌ی ئه‌م مۆبایله به کام جۆر ناو بڵاوده‌بێته‌وه، به‌ڵام پێشبینیه‌کان وای بۆ ده‌چن که جۆره جیهانیه‌که‌ی له ژێر ناویی زنجیره‌ی گاله‌کسی J بڵاوبێته‌وه. هه‌روه‌ها دوو ئاست له مۆبایله‌که به‌رده‌ست ده‌بێت، که یه‌کێکیان گاله‌کسی C10 و ئه‌وه‌ی دیکه‌یان گاله‌کسی C10 Plus ـه.
زانیارییه ده‌رکه‌وتووه‌کانی نێو هه‌ڵسه‌نگێنه‌ری ئهنتوتوو ده‌لێت ژماره مۆدێلی مۆبایله‌که جۆره پڵهسهکهی بریتی ده‌بێت SM-C9150، هه‌روه‌ها هه‌ڵگری وه‌شانی ئه‌ندرۆید نوگه‌ت ٧.١.١ ده‌بێت. له‌پاڵ ئه‌وه‌نه‌شدا خاوه‌نی ڕوونمایه‌کی ڕوونی ١٠٨٠ پێکسڵ و بیرگه‌یه‌کی ڕامی ٦ گێگابایت و چیپ (پرۆسێسه‌ر)ی سناپ دراگۆن ٦٦٠ ده‌بێت، پرۆسێسه‌ری مۆبایله‌که‌ش له جۆری ئادرینۆ ٥١٢ ده‌بێت و قه‌باره‌ی ڕوونمای گاله‌کسی C10 بریتی ده‌بێت له ٦ ئینچ. توانستی پاتریه‌که‌ی ٤٠٠٠ مللی ئه‌مپێر.کاتژمێرێک ده‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌بوونی پشتیوانیی کردن له بارگاوی که‌ره‌وه‌ی خێرای Quick Charge 4.0. پێشبینی ده‌کرێت له مانگه‌کانی ٥ یان ٦ـی ئه‌مساڵدا، ئه‌م مۆبایله به نرخی که‌متر له ٦٠٠ یۆرۆ نمایش بکرێت. هه‌سته‌وه‌ریی پهنجهمۆریی مۆبایله‌که‌ش، له‌سه‌ر دوگمه‌ی به‌رجه‌سته‌یی پێشه‌وه‌ی مۆبایله‌که جێگیر ده‌کرێت.
کۆمه‌لێک وێنه‌ی پێشبینی کراو له مۆبایله‌که:


