فۆتۆگرافی
11, شوبات 2018
تایبەتمەندیەکانی کامێرای FUJIFILM X-1H پێش بڵاوکردنەوەی بزانە!

ئەم کامێرایە لە جۆری کامێرا میرۆرلێسەکانە و ئاوێنەی گوازەرەوەی نیە بۆ گواستنەوەی وێنەی هاوێنە بۆ ڤیوفایندەر، بەڵکو لە جێی ئەوە ڤیوفایندەری ئەلکترۆنی هەیە.
تایبەتمەندییەکانی ئەم کامێرایە:
- ٢٣.٣ مێگاپێکسڵ، هەستەوەری نەوەی سێیەمی CMOS لە جۆری X-Trans.
- پڕۆسێسەری تایبەتی فوجی فیلم X.
- ئایزۆ ٢٠٠-١٢٨٠٠ بەرز دەکرێتەوە بۆ ١٠٠-٥١٢٠٠
- ستابلایزەر(دژە جووڵە)ـی ٥.٥ تەوەرەیی هەیە لەنێو لەشی کامێراکەدا.
- ڕوونمای ٣.٢ ئینچی بە ڕوونی ١.٠٤ میلیۆن خاڵ.
- تۆمارکردنی ڤیدیۆ بە ڕوونی ٤کەی بە خێرایی ٢٤ و ٣٠ FPS.
- ڤیدیۆی سلۆ مۆشن بە ڕوونی ١٠٨٠ و بە خێرایی 120FPS.
- خاوەنی پەیوەستکارەکانی Bluetooth و WI-FIــبە.
- کێشی کامێراکە ٦٢٣ گرامە (٦٧٣ گرام بە پاتری گریپەوە).
بفەرموون بینەری چەند وێنەیەکی کامێراکەبن:



