10
هەواڵ 2, ئه‌یلول 2012

|کورتە هەواڵ|ئەپڵ گالەکسی S3 دەخاتە لیستی ڕەشەوە.

هەرچەندە سامسۆنگ بە زەلاقە یەک ملیارییەکەی ئەپڵ دڵ خۆش نەبوو کە لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوو لە دادگاییەکی لەگەڵ ئەپڵ سزادرا بە م بڕە پارەیە. بەلایەنی کەمەوە کۆمپانیای سامسۆنگ هیوایەکی ماوة بەوەی پڕفرۆشترين مۆبایلی ئەم ساڵی کە گالەکسی S3یە نەچۆتە لیستەکەی ئەپڵەوە کە بەتەمای قەدەغەکردنیانە. بەڵام پێگەی AppleInsider  لە ڕاپۆرتێکیاندا هەردوو جۆری Galaxy S III و Galaxy Note شیان لە لیستەکەی ئەپڵدا هیناوە ئەمە لە کاتێکدا ئەم فەرمانەی کە داواکراوە دژی سامسۆنگ مانای ئەوە نییە کە سامسۆنگ بوەستێت لە فرۆشتنی ئەم دوو ئامێرە بەم نزیکانە بەڵام ئەمە ئەوە نیشاندەدات کە ئەپڵ بە ١ ملیار دۆلار قەناعەتی نەهاتووە ودەیەوێت بەردەوامبێت لەبەدواکەوتنی سامسۆنگ هەتا سامسۆنگ بەردەوامبێت لە بڵاوکردنەوەی “بەرهەمە لاسایکەرەوەکانی ئەپڵ”.

سەرچاوە BGR

بۆچونی تۆ