فۆتۆگرافی
11, شوبات 2018
کۆمپانیای سامسۆنگ کار لەسەر کامێرایەک دەکات بۆ ئاستی شارەزا(Professional).

کۆمپانیای سامسۆنگی کۆری ساڵانێکە لە کامێرای نایاب دابڕاوە بە جۆرێک کە چاودێران وای دەبینن کە کۆمپانیاکە کشابێتەوە لەڕکابەری کۆمپانیاکانی بواری دروستکردنی کامێرا بە تایبەت (سۆنی، کانون و نیکۆن)، ئەمەش لە دوای ئەوەمدێت کە دوو ساڵە کۆمپانیاکە بە فەرمی هیچ کامێرایەکی ڕانەگەیاندووە.
وە لە ئێستادا دەنگۆ هەیە دەربارەی ئەوەی کۆمپانیای سامسۆنگ کار لەسەر کامێرایەکی ئاست بەرز دەکات لە ژێر مۆدێلی سامسۆنگ ئێن ئێکس “Samsung NX” بەپێی چەند زانیارییەکی دزەپێکراو، کامێراکە خاوەنی پڕۆسێسەری ئێگزینۆوس ۹٨۱۰ دەبێت کە هەمان ئەو پڕۆسێسەرەیە کە سامسۆنگ لە مۆبایلە هۆشمەندەکانی ئێس ۹ و ئێس ۹ پڵەس بەکاری دەبات.
دڵنیایی لەسەر ئەوە دراوە کە کامێراکە ئەم تایبەتمەندییانەی دەبێت:
- هەستەوەری جۆری APS-c بەڕوونی ۳۰.۱ مێگاپێکسڵ.
سیستمی شوێنگر (GPS).
- پشتگیری هێڵەکانی LTE دەکات، لە پاڵ بوونی
- بلووتوسی نەوەی پێنجەم.
- دەرچەی بیرگەی دەرەکی جۆری SD.
- بوونی سیستمی پەیوەستکردنی Wi-fi.
ڕامیار دڵشاد
ڕاهێنەری فۆتۆگرافی، ڤیدیۆگرافی، ئیدیتینگ و مۆنتاژ، و هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە زانستەکانی ماتماتیک و دیبلۆم لە سایکۆلۆژی و تەکنەلۆژیای زانیاری . ماوەی ٦ ساڵە لە Kitn بابەتی تەکنەلۆژی دەنوسم و جار جارەش بیروڕا و سەرنجی خۆم لە ئەزمونێکی ژیانەوە دەخەمە توێی بابەتێکەوە بۆ خوێنەران. کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!