ئامێرە هەمەجۆرەکان
11, شوبات 2018
کاتژمێرە زیرەکەکەی ئەپڵ توانای ئاشکرا کردنی نەخۆشی شەکرەی هەیە بە ڕێژەی ٪۸٥

لە نوێترین لێکۆڵینەوە لەلایەن داهێنەری ئەپی کاردیۆگرام “Cardiogram” بۆ پێوانی لێدانەکانی دڵ کە ناوی براندۆن بالنجەرە ئەوەی ئاشکرا کرد کە کاتژمێری ئەپڵ وۆچ توانای ئاشکرا کردنی نەخۆشی شەکرەی هەیە بە ڕێژەی ٪۸٥.
لێکۆڵینەوە بەشێکی گرنگی بەدواداچونەکانە بۆ سەلامەتی دڵ بە هاوبەشی نێوان بەڕێوەبەرانی کاریۆگرام و زانکۆی کالیفۆرنیا لە سان فرانسیسکۆ.
ئەم لێکۆڵینەوەیە لەسەر ۱٤.۰۰۰ کەس لە بەکارهێنەرانی ئەپڵ وۆچ ئەنجامدرا، ئەوەیان بۆ دەرکەوت کە ٤٦۲ کەسیان نەخۆشی شەکرەیان هەبوو بە پێی پلە بەندییەکانی لەرەلەری کاتژمێرەکە.
ڕامیار دڵشاد
ڕاهێنەری فۆتۆگرافی، ڤیدیۆگرافی، ئیدیتینگ و مۆنتاژ، و هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە زانستەکانی ماتماتیک و دیبلۆم لە سایکۆلۆژی و تەکنەلۆژیای زانیاری . ماوەی ٦ ساڵە لە Kitn بابەتی تەکنەلۆژی دەنوسم و جار جارەش بیروڕا و سەرنجی خۆم لە ئەزمونێکی ژیانەوە دەخەمە توێی بابەتێکەوە بۆ خوێنەران. کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!