ئەندرۆید

مۆبایلی داهاتووی سۆنی (XZ PRO) ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستەقینەی سۆنی لە MWC 2018: تایبەتمەندیی و پێشبینییەکان

کۆنگرەی جیهانیی مۆبایل (MWC)ـی ئەمجارە بۆ ئارەزوومەندانی سۆنی سەرنجڕاکێش دەبێت. وەک هەمیشە سۆنی لەم کۆنگرەیەیدا مۆبایلێکی ئاستبەرزی جیاواز ڕادەگەیەنێت کە لە ڕکابەرە سەرسەختەکانی وەک گالەکسی S9 دەبێت کە وا پێشبینیی دەکرێت مۆبایلی XZ پرۆ بێت. ئایا ڕووبەڕووبوونەوەیەکی ڕاستەقینەی سۆنییە؟ لێرە هەموو شتێک دەربارەی  XZ پریمیەم پرۆ هەیە، ڕوانگەی سۆنی بۆ داهاتوو. مانگی رابردوو لە پێشانگای CES سۆنی بە راگەیاندنی ٢ مۆبایلی نوێ بە ناوەکانی XA2 و XA2 ئەڵترا ستراتیژییەکی نوێی راگەیاند کە یەکەم هەنگاوی کۆمپانیاکە بوو بۆ دەستپێکردنی پلانەکەی. پێشبینی دەکەین مۆبایلە نوێیەکەی سۆنی قۆناغی نوێی شۆڕشی کۆمپانیاکە بێت کە بەیانی کۆمپانیاکە کۆنگرەی خۆی دەبەستێت و ئەم مۆبایلە نوێیەی ڕادەگەیەنێت.

دیزاین: ئێکسپێریا XZ پرۆ شێوەی چۆن دەبێت؟

لە ڕابردوودا لای هەندێک خەڵک وا بوو سۆنی دیزاینێکی کۆن بۆ مۆبایلەکانی بە کار دێنێت. سۆنی وەک ئەوەی باسی دەکرد لە بازاڕی مۆبایلەکان ناکشێتەوە و بەردەوام دەبێت، لە درێژەی ئەم ڕاگەیاندنەی کۆمپانیاکە ۲ مۆبایلی نوێ بە دیزاینێکی تر ڕاگەیانرا کە ئەمە دەستپێکی ئەو پلانەیە کە کۆمپانیاکە باسی دەکات. XZ پرۆ دیزاینێکی تری دەبێت بەوەی لە وێنە دزەپێکراوەکان و پێشبینییەکاندا هاتووە. لە گەورەترین گۆڕانکارییەکان بوونی ڕوونمایەکە کە زۆرترین ڕێژەی ڕووی پێشەوەی گرتووە بە مانایەکی تر واتا ڕوونماکەی بێ لێوارە و لەگەڵ ڕێژەی بینینی ۱٨.۹ هەنگاوێکی تر لە ڕووبەڕووبوونەوەکە دێتە پێشەوە. درێژە لەم وێنەیە دایە:

ڕوونما: ئایا ڕوونمای XZ پرۆ بە ڕوونی 4K و تەکنەلۆژیای ئۆڵێدە؟

ئەوەی مانگی پێشوو لە پێگەکان باس کرا بوونی ڕێککەوتنی نێوان LG و سۆنییە بۆ دابینکردنی ڕوونمای جۆری ئۆڵێد بۆ مۆبایلە نوێیەکەی سۆنی. شتێکی سادە نییە ڕوونمای مۆبایلەکانی سۆنی لە جۆری IPS LCD بۆ ئۆڵێد بگۆڕدرێن، دیارە سۆنی دەیەوێت ڕوونمای 4K بە تەکنەلۆژیای ئۆڵێد بۆ مۆبایلەکانی دابنێت بەڵام، سۆنی دەبێت چاوەڕێی LG بکات تا ڕوونماکانی LG پشتگیریی لە ڕوونییەکی وەها بەرزی 4K بکەن.

ڕەقەکاڵا: نوێترین پڕۆسێسەری کوالکۆم و فراوانیی ڕامی زۆرتر

بە دڵنیاییەوە XZ پرۆ خاوەنی نوێترین پڕۆسێسەری کوالکۆم بە ناوی سناپدراگۆن ٨٤٥ دەبێت، وەک هەمیشە کە سۆنی دەستپێشخەر بووە بۆ بوونی باشترین ڕەقەکاڵا و یەکەمین کۆمپانیا کە بە نوێترین ڕەقەکاڵا مۆبایلەکانی ڕابگەیەنێت. لەگەڵ ئەم پڕۆسێسەرەدا مۆبایلەکە خاوەن ڕامێک بە فراوانیی ٦ گێگابایت دەبێت، هەر وەک لە وێنەیەکی دزەپێکراویی پێگەی چینیی وەیبۆ بڵاو کراوەتەوە.

فراوانیی بیرگەی ناوەکی XZ پرۆ ٦٤ یان ۱۲٨ گێگابایت دەبێت و پێدەچێت ئەم هەڵبژاردنانە بە پێی فراوانیی ڕام بێت. دەربارەی نەرمەکاڵا و وەشانی مۆبایلەکە بە بێ هیچ وتەیەک لەسەر وەشانی ئۆرۆ دەبێت، چونکە سۆنی لەم بابەتەشدا دەستپێشخەر بووە و کۆمپانیایەکە لەگەڵ کاتدا نوێترین وەشان و نوێکردنەوە بۆ مۆبایلەکانی دەنێرێت.

ئەی کامێرا؟ ئەم جارە سۆنی کامێرایەکی دووانە هاوێنەی بۆ مۆبایلەکانی بە کار هێناوە

جیاوازتر لە نەوەکانی پێشوو، ئەم جارە سۆنی بڕیاری داوە کامێرایەکی دووانە هاوێنە بۆ کامێرای دواوەی مۆبایلەکانی بە کار بهێنێت بە بوونی ۱۲ مێگاپێگسڵ و ٨ مێگاپێگسڵ بۆ هەر یەکێکیان کە هەر وەک لە دزەپێکراو و پێشبینییەکان هاتووە. قەبارەی مێگاپێکسڵەکان گەورەتر کراون کە قەبارەیان ۱.۳۳ و ۱.۳٨ نانۆمەترن و ئەمەش ڕێگە بە کامێرای مۆبایلەکە دەدات لە کەمترین ڕووناکیی وێنەیەکی باشتر بچرکێنێت و ئەمەش چاکسازییە چونکە لە مۆبایلەکانی ساڵی پێشووی سۆنی ئەم تایبەتمەندییە تا ڕادەیەک پشتگوێ خرا بوو. وە بێگوومان ئەم کامێرایە هەستەوەری 5-Axis بە کار دێنێت، بۆ باشترین تایبەتمەندیی دژەلەرزین.

تایبەتمەندییەکان بە گشتیی

  • کاتی ڕاگەیاندن: ۲/۲٦ـی ئەم ساڵ.
  • کاتی بڵاوکردنەوە: مانگی ٥ـی ئەم ساڵ.
  • نرخ: نێوان ۷۰۰ بۆ ٨۰۰ دۆلار.
  • ڕوونما: ٥,۷ ئینچ بە ڕوونی 4K و جۆری IPS LCD.
  • پڕۆسێسەر: سناپدراگۆن ٨٤٥.
  • ڕام: بە فراوانیی ٦ گێگابایت.
  • بیرگە: ۱۲٨ گێگابایت + بیرگەی دەرەکیی.
  • پاتری: ۳,٤۲۰ میللی ئەمپێر/کاتژمێر.
  • کامێرا: دووانە هاوێنە ۱۲ – ۱٨ مێگاپێکسڵ.
  • سیستەم: ئەندرۆید وەشانی ٨,۰ و ڕووکاری سۆنی.

بەیانی کۆنگرەی کۆمپانیاکە دەست پێدەکات. چاوەڕێی ئەم بەرهەمەی سۆنی دەکەیت؟

سەرچاوە:
12 شوبات، 2018
ئاڤاتار
خوێندکارێکی تەکنەلۆژیام. وەکو نووسەر و بەڕێوەبەری نووسینەکان لە تۆڕی Kitn کار دەکەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.
306