فۆتۆگرافی
13, شوبات 2018
کامێرا و هاوێنە ئامادەکراوەکانی کانون و نیکۆن بۆ ئۆڵۆمپیادی ۲۰۱٨

وا بڕیارە ئۆڵۆمپیادی زستانەی ۲۰۱٨ لە پایۆنگ چانگ کا دەکەوێتە کۆریای باشوور بە ئەنجام بگەیەندرێت.
بەڵام بابەتی ئێمە لەسەر ئۆڵۆمپیاد نیە!، بەڵکو لەسەر ئەو کامێرا و هاوێنانەیە کە کانون و نیکۆنی ژاپۆنی تەرخانیان کردوون بۆ ڕووماڵی ئۆڵۆمپیادەکە بە فۆتۆ و بە ڤیدیۆ.
ئامادەکاریەکانی کانون:
۱۳٥۹ پارچەی جیاوازی دابین کردووە، کە لە نێویاندا ۲۰٥ کامێرا و ٥۲۰ هاوێنە هەیە و ۱۰۰ لەو کامێرایانە لە جۆری 1DX MARK IIــە کە تێچوی هەر یەکێکیان ٥٫٥۰۰ دۆلارە واتە ۱۰۰ کامێراکە دەگاتە ٥٥۰٫۰۰۰ دۆلار (بە تەنیا بۆ ئەو مۆدێلە).

ئامادەکارییەکانی نیکۆن:
نیکۆنی ژاپۆنی تەنیا ۷۰۰ پارچەی تەرخان کردووە کە لەنێویاندا کامێراکانی D5 و D850 بەدی دەکرێن، ئەمە جگە لە چەندان هاوێنی جۆری پڕایم و هاوێنەی تێلیفۆتۆ.

ڕامیار دڵشاد
ڕاهێنەری فۆتۆگرافی، ڤیدیۆگرافی، ئیدیتینگ و مۆنتاژ، و هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە زانستەکانی ماتماتیک و دیبلۆم لە سایکۆلۆژی و تەکنەلۆژیای زانیاری . ماوەی ٦ ساڵە لە Kitn بابەتی تەکنەلۆژی دەنوسم و جار جارەش بیروڕا و سەرنجی خۆم لە ئەزمونێکی ژیانەوە دەخەمە توێی بابەتێکەوە بۆ خوێنەران. کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!