فۆتۆگرافی
13, شوبات 2018
کانون بەم زووانە یەکەمین کامێرای جۆری میرۆرلێس بە تۆمارکردنی ڤیدیۆی 4K ئاشکرا دەکات

کانون ڕوومەرز پێگەیەکی تەکنەلۆژیی تایبەت بە ئاشکرا کردن و دزەپێکردنی نوێترین کامێرا پێشبینی کراوەکانی کۆمپانیای کانونی ژاپۆنییە، لە دوایین بڵاوکراوەیاندا ئاماژەیان بە کامێرایکی میرۆرلێسی دیکە کردووە کە پشتگیری تۆمارکردنی ڤیدیۆ بە ڕوونی 4K بکات.
کۆمپانیای کانون پێشتر خاوەنی کامێرای میرۆرلێس بووە، بەڵام کامێرا میرۆرلێسەکانی نەگەیشتونەتە ئاستی تۆمارکردنی 4K.
کانون پلانی وایە کە کامێرای جۆری M50 کە کامێرایەکی میرۆرلێسە بە تۆمارکردنی ڤیدیۆی 4K ئاشکرا بکات، بەمەش دەبێتە یەکەمین کامێرای میرۆرلێسی کانون کە خاوەنی ڕوونی 4K بێت لە تۆمارکردنی ڤیدیۆدا.
کامێراکە خاوەنی هەستەوەرێکی جۆری CMOS بە قەبارەی APS-c و خاوەنی وەرگری(mount) هاوێنەیی EF-M دەبێت.
ڕامیار دڵشاد
ڕاهێنەری فۆتۆگرافی، ڤیدیۆگرافی، ئیدیتینگ و مۆنتاژ، و هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە زانستەکانی ماتماتیک و دیبلۆم لە سایکۆلۆژی و تەکنەلۆژیای زانیاری . ماوەی ٦ ساڵە لە Kitn بابەتی تەکنەلۆژی دەنوسم و جار جارەش بیروڕا و سەرنجی خۆم لە ئەزمونێکی ژیانەوە دەخەمە توێی بابەتێکەوە بۆ خوێنەران. کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!