بابەتی گرینگ

٤ ئامۆژگاری گرنگ بۆ بەڕێوەبردنێکی باشتری پەڕە و بڕاندەکەت

دانانی پەڕە و بڕاندی بازرگانی گرنگ نییە، شێوازی بەردەوام بوون و گەشەپێدانی بەردەوامی گرنگترە و پێویستە هەمیشە خاوەن پەڕەکان کارەکانیان باشتر بکەن و تەکنیکی نوێتر بەکاربهێنن، خوێنەربن بۆ ٤ ئامۆژگاری گرنگ لەو بارەیەوە:

١- کلیلی سەرکەوتن بریتییە لە شێوازی کارلێکت لەگەڵ خوێنەراندا، کە وا چالاکییان بکەیت لەسەر پەڕەکەت و هەمیشە چاودێری نوێترین بابەتەکانی بن.

٢- بۆ هەر ماوەیەک ئامانجێک دابنێ و هەوڵ بدە بیپێکیت، ئەویش با تەنها خۆی نەبینێتەوە لە زیاد بوونی لایکەکان بەڵکوو ناوەڕۆک و بینینی ڤیدیۆکان و وێنەکان و بەستەرەکانی گرنگییەکی زیاتریان هەیە.

٣- ئەپڵیکەیشن و سەکۆ”پلاتفۆڕم”ـە درووستەکان بەکاربهێنە، وەک کووڵ تابس، کە بۆ ئینستەگرام و تویتەر و پەڕەکانی فەیسبووک بەکاردێت، کە وات دەکات بە ئاسانتر بتوانیت بڵاوکراوەکان بەڕێوە ببەیت.

٤- تەکنیکە کاریگەرەکان بەکارببە، و متمانە درووست بکە لەگەڵ هەوادارەکانت کە وادەکات تێبگەیت لە خوێنەرەکانت تا بزانیت چییان پێویستە، گەر شتی خەندە ئامێزت پۆست کرد هەوڵ بدە هاوپێچی بکەیت لەگەڵ زانیارییەکی درووست و دەقێکی سەرنجڕاکێشی بۆ دابنێ.

13 شوبات، 2018
ئاڤاتار
خوێندكاری قۆناغی سێیەمی زانستی كۆمپیوتەرم لە ز.جیهان سلێمانی، وەکو نوسەرێک و بەڕێوەبەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لەم تۆڕە زیاتر گرنگی بە هەواڵی تەکنەلۆژی و سیستەمی کارپێکردنی مۆبایلی زیرەکی ئەندرۆید، ویندۆز، وپاراستنەکان و هتد...دەدەم. هەموومان لەم تۆڕە ئامانجمان خزمەتکردنێکە شایستەبێت بە ئێوەی خوێنەر، و بتوانین ببینە سەرچاوەیەکی گرنگی هەواڵ و زانیاری تەکنەلۆژی هاوشانی تۆڕە گەورە جیهانییەکان تایبەت بە خوێنەری کورد زمانمان. (تەکنەلۆژیای کوردی پێویستی بە بەرەو پێش بردن و کاری خۆبەخشییە! خزمەتی بێبەرامبەری ئێمە بۆ ئێوەیە، هیچ نەبێت بە خوێندنەوە لەگەڵمان بن)!
206