ئامێرە هەمەجۆرەکان
13, شوبات 2018
٤ باشترین ئۆتۆمبێلەکانی RC لە جیهاندا

ئاڕ سی (RC) بریتین لە ئۆتۆمبێل، فڕۆکە، کۆپتەر، ئۆتۆمبێلی گەورە، تەنانەت تانک و زرێپۆش کە لەسەر شێوەی ڕاستی درووست کراونەتەوە بەڵام بە قەبارەیەکی بچوکتر و خاوەنی هێزێکی زۆرن و توانای دەست بەسەرداگرتنیاین هەیە لە ڕێی کۆنتڕۆڵی تایبەتەوە.
Tamiya 58346 The Grasshopper RC Car

ئۆتۆمبێلێکی بچوککراوەیە بۆ جۆری RC پلەی پێنجەمی جیهانی ئۆتۆمبێلەکانی ئاڕ سی گرتووە. ئەم ئۆتۆمبێلە لەسەر شێوازی ئۆتۆمبێلی ڕاڵی و OFFRoad درووست کراوە و توانای ڕۆیشتنی هەیە لەسەر خۆڵ و ڕێگای قوڕ و تەنانەت ڕێگای ئاسایی. خاوەنی بزوێنەرێکی کارەباییە و بە باتریەکەوە بەستراوە و توانای کۆنتڕۆڵکردنی هەیە بە کۆنتڕۆڵ.
بینەری تاقیکردنەوەی ئۆتۆمبێلەکەبن:
Traxxas RTR Rustler

ئۆتۆمبێلێکی ئاڕ سییە و لە هەمان شێوازی ئۆتۆمبێلەکەی سەرەوەیە و لە پلەی چوارەمی ئۆتۆمبێلە ئاڕ سییەکانی جیهاندایە، ماتۆڕی دژە ئاوی تێدا جێگیر کراوە و توانای چوونە ناو ئاوی هەیە بە ڕێژەیەکی کەم.
بینەری پێداچونەوەی ئۆتۆمبێلەکەبن:
HPI Racing E10 Mustang

یەکێکە لە بە ناوبانگترین ئۆتۆمبێلەکانی ئاڕ سی و خاوەنی هێزێکی زۆرە، زیاتر بۆ بواری دریفت بەکاردێت و هەوادارێکی زۆری هەیە. ئەم ئۆتۆمبێلە لە پلەی سێیەمی جیهاندا دێت.
بینەری تاقیکاری ئۆتۆمبێلەکەبن:
Traxxas XO-1 Supercar RTR

یەکێکە لە بەرهەمەکانی کۆمپانیای تراکساس و ئۆتۆمبێلێکی جۆری پێشبڕکێیە و بە یەکێک لە خێراترین ئۆتۆمبێلەکانی ئاڕ سی هەژمار دەکرێت بە جۆرێک توانای گەیشتنە ۱۰۰ میل لە کاتژمێرێکی هەیە لە ماوەی ٤.۹ چرکەدا.
بینەری تاقیکاری ئۆتۆمبێلەکەبن:
https://youtu.be/jO84pA_4tMg
ڕامیار دڵشاد
ڕاهێنەری فۆتۆگرافی، ڤیدیۆگرافی، ئیدیتینگ و مۆنتاژ، و هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە زانستەکانی ماتماتیک و دیبلۆم لە سایکۆلۆژی و تەکنەلۆژیای زانیاری . ماوەی ٦ ساڵە لە Kitn بابەتی تەکنەلۆژی دەنوسم و جار جارەش بیروڕا و سەرنجی خۆم لە ئەزمونێکی ژیانەوە دەخەمە توێی بابەتێکەوە بۆ خوێنەران. کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!