ئەندرۆید

ئامارەکانی IDC دەربارەی فرۆشی Google Pixel و Essential phone لە ٢٠١٧دا بڵاوکرانەوە

فرانسیسکۆ جێرۆنیمۆ، دەرهێنەری توێژینەوەکان لە کۆمپانیای IDC لە دوو جریوەدا لە تۆڕی تویتەر ئامارەکانی فرۆشی هەریەک لە مۆبایلەکانی گووگڵ پیکسڵ و ئیسێنشەڵ فۆنی لە ساڵی پاردا بڵاوکردەوە.

بە پێی جریوەکان فرۆشی گووگڵ پیکسڵ بە بەراورد بە ٢٠١٦ بووەتە نزیکەی دوو هێندە و بەرز بووەتەوە بۆ ٣.٩ ملیۆن مۆبایل، هەرچەندە ئەم ژمارەیە هێشتا بچوکە و زۆر دوورە لە ژمارەکانی ئایفۆن و گالەکسی ئێس و نۆوت بەڵام بە بەراورد بە ٢٠١٦ گووگڵ گەشەیەکی باشی بە فرۆشی مۆبایلەکانی پیکسڵ داوە و ئەگەر بەو شێوەیە بەردەوامبێت ئەوا پێدەچێت لە داهاتوودا ڕکابەرییەکی سەختی ئایفۆن و گالەکسی بکات لە بازاڕی مۆبایلە ئاست بەرزەکان.

فرانسیسکۆ جریوەیەکی دیکەشی کرد کە تیایدا باس لەوە دەکات کە تەنها ٨٨ هەزار مۆبایلی ئیسێنشەڵ فۆن لە ٢٠١٧دا ڕەوانەی بازاڕەکان کراون! ئەمەش ژمارەیەکی زۆر کەمە، هەر ئەمەش وای کرد کە هەر زوو و لە ماوەی چەند مانگێکی زۆر کەمدا نرخی مۆبایلەکە داببەزێت لە ٦٩٩ دۆلارەوە بۆ ٤٩٩ دۆلار، تەنانەت لێرە و لەوێ و لە ڕێگای داشکاندنی کاتییەوە زۆر جار مۆبایلەکە بە نرخی کەمتریش بەردەست دەبێت.

سەرچاوە:
13 شوبات، 2018
ئاڤاتار
خوێندکاری قۆناغی دووی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا کەمێک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.
176