ئاسایشی ئەلیکترۆنی

چۆن VPN خێرا بکەین؟

بەکارهێنانی تۆڕی VPN ڕێگەیەکی باشە بۆ کردنەوەی هەندێک ماڵپەڕەکان یان بەهێزکردنی ئاسایشت لەسەر ئینتەرنێت. لەگەڵ ئەمەشدا بەکارهێنانی ئەم تۆڕە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی خێرایی هێڵی ئینتەرنێتەکەت، تەنانەت باشترین جۆری ئەم خزمەتگوزارییە بە ڕێژەی بەرچاو هێڵەکەت خاو دەکاتەوە. هەندێک چالاکیی VPN دەتوانێت وەک خاوکردنەوە بناسرێت، VPN دەتوانێت هاتووچۆکردنت لە نێوان تۆڕەکانی تردا ئەنجام بدات، بە هۆکارەکانی بەکۆدکردن – Encrypt و فراوانییەکەی لە جیهاندا بۆ خاوبوونەوەی VPN دەتوانرێت وەک هۆکارێکی باش سەیر بکرێت. بۆیە لێرە بە چەند ئامۆژگارییەک جەخت لە خێراکردنی ئەم تۆڕە دەکەینەوە.

ڕاژەیەکی تر (Server) بەکارببە

پەیوەستبوون بە نزیکترین خزمەتگوزاریی باشترین و بەهێزترین خێرایی دەدات، بەڵام لێرەشدا چەند بیرۆکەیەک دەبێت کە ناوەناوە تووشت دەبێت. ئەگەر ڕاژەکەی تۆ لە شوێنێکی ناسراودایە نموونە شاری لەندەن، ئەوا لەلایەن بەکارهێنەرێکی زۆرەوە لە زۆریی چوونەژوورەوە بەکارهێناندا نقووم دەبێت، لەوانەیە هەڵبژاردەیەکی باشتر بێت ئەگەر ڕاژەیەکی تر لە وڵاتانی دراوسێ یان ئەوانی تر بەکار بهێنیت.

بڕوا بە هەندێک ئەپ و نەرمەکاڵا مەکە کە لەگەڵ دووگمەیەکی خێرا VPNـت بۆ دابین دەکات، بەڵێ چەند ئەپێکی خێران، بەڵام ئەمە چەند کاریگەریی خراپی دەبێت لەسەر خێرایی. هۆکارەکانی ئەمەش هێنانی چەند خزمەتگوزارییەکە کە لە شوێنەکەی ئێمە زۆر دوورە. باشترین خزمەتگوزاریی لە نزیکترین شوێن و وڵاتانی دراوسێیە و ڕێژەی خێرایی داگرتنیش جیاواز لە شوێن و ڕاژەکانی تر خێرایە.

سیستەمەکەت نوێ بکەوە

ئەگەر تێبینی خاویی تۆڕی VPN دەکەیت کە لەسەر چەندین ڕاژەی جیاواز تاقیکردنەوەت کردووە، ئەگەری دەبێت کێشەکە لە کۆمپیوتەرەکەی خۆمانەوە چارەسەر بکەین. سەیری بەکارهێنانەکانی ئینتەرنێتەکەت بکە، ئایا هیچ نەرمەکاڵایەکت کراوەیە کە ئینتەرنێتەکەت بەکار بهێنێت؟ یان هیچ ئامێرێکی تر بە ڕاوتەرەکەتەوە پەیوەست بووە؟ ڕاوتەرەکەت بۆ ماوەی خولەکێک بکوژێنەوە، کۆمپیوتەرەکەشت بە هەمان شێوە، ئەمە دەتوانێت ڕام پاک بکاتەوە و هەندێک بەکارهێنانی ڕاژە لە لایەن ئەپەکانتەوە کەم بکاتەوە.

ئینتەرنێت بە وایەر بەکار بهێنە

وای فای بۆ هەموو کارێک گونجاوە، بەڵام هەڵبژاردەی تر هەیە لەوانەیە باشتر بێت. ئەگەر لە شوێنێک دایت و هێڵی وای فای زۆر هاتووچۆ دەکات ئەگەر هەیە ببێتە هۆکاریی خاوبوونەوەی ئینتەرنێتەکەت بە هێڵی وای فای، بۆ ئەمە و چەند هۆکاری تریش وایەر بەکارهێنە (بە گشتیی وایەرەکانی WLAN)، خێرایی بە ڕێژەیەک بەرز دەبێتەوە و لەوانەش دەبێت توانای هاتووچۆکردن ە ڕاژەکانی تری VPN خێرا بکات.

ئامڕازی Spilt Tunnling بەکار بهێنە

تۆڕی VPN هەموو هاتوچۆکانت لە ڕاوتەرەوە بە نهێنی دەگوازێتەوە و ئەمەش بۆ دزەنەکردنی پێناسەکانت سوودی هەیە، بەڵام ئەم شتە بە شتێکی ناپێویست دێتە بەرچاو. ئەگەر تۆ دەتەوێت تەنیا ماڵپەڕێک بکەیتەوە یان هەر تاکە شتێکی دیکە، ئیتر بۆچی VPNـەکەت هەموو شتێکی وەک ئیمەیڵەکەت و هەر شتێکی تری ئامێرەکەت وەگەڕ بخات؟ ئەمە نابێتە هۆی خاوبوونەوە؟ Split Tunnling ئەو ئامڕازەیە کە بەکارهێنانی VPN کۆنتڕۆڵ دەکات وەگەڕخستنەکانی زانیارییەکانی ترت پێی ڕێکخستن و ئارەزووی خۆت کەمتر دەکاتەوە و دەتوانێت ئامانجەکەت بهێنێتە دی بێ ئەوەی قورسایی زیاتر بخرێتە سەر تۆڕی VPNـەکەت. بۆ بەکارهێنانی ئەم ئامڕازە گەڕانێک لە نەرمەکاڵای VPNـەکەت بکە، ئەگەر خزمەتگوزاریی VPNـەکەت پشتگیری لە Split Tunnling دەکات ئەوا دەتوانیت بەکاری بهێنیت.

ئەمجارە VPNـەکەت بگۆڕە

هەر شتێک جگە لە تۆڕی VPNـەکەت لەسەرەوە هەڵبژاردەی بۆ دانراوە، ئەگەر کێشە لە کۆمپیوتەرەکەت یان ئینتەرنێتەکەت نەبووە و چارەسەرێکی تر گۆڕینی نەرمەکاڵای VPNـەکەتە بۆ دانەیەکی تر. هەمیشە لە کۆمپانیاکانەوە VPN دابگرە، کە VPNـی ڕاستەقینەن و بە پێی توانا بەشداریی لە ئۆفەر و خزمەتگوزارییەکانیان بکە کە بە پێدانی بڕێک پارە تایبەتمەندی باشترت پێ دەدەن.

16 شوبات، 2018
ئاڤاتار
خوێندکارێکی تەکنەلۆژیام. وەکو نووسەر و بەڕێوەبەری نووسینەکان لە تۆڕی Kitn کار دەکەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.
308