ئەندرۆید

سامسۆنگ هۆکاری ڕاگرتنی ناردنی نوێکردنەوەی سیستیمی ئەندرۆید Oreo بۆ مۆبایلەکانی گالاکسی S8 و +S8 ئاشکرا کرد

ئەگەر تۆ هیوای ئەوە دەخوازیت کە ئەندرۆید ئۆریۆت پێ بگات لە زووترین کاتدا، باشە، ئەمە ئەوە دەردەخات کە تۆ پێویستە پشوو درێژبیت لە چاوەڕوانیدا.

بەهۆی ئەوەی کە سامسۆنگ ناردنی نوێکردنەوەی ڕاگرت وەک ئەوەی کە لە ڕاپۆرتێکی SamMobile ئاماژەی پێکراوە کەوا سیستمە نوێیەکە بوەتە هۆی هەڵبونەوەی خوودی (Reboot) و هەندێک کێشەی دیکە.

کێشەکان یەکەم جار لە ئەوروپاوە سەری هەڵدا، کاتێک بەکارهێنەران سیستمەکەیان نوێکردەوە و هەستیان بە کوژانەوەی بێ هۆکاری مۆبایلەکانیان کرد.

سامسۆنگ دەڵێت کێشەیەکی بچووک لە بەشی ڕێکخستنی سیستمەکەدا هەیە و لە ماوەیەکی نزیکدا چاکدەکرێت، بەڵام کاتی چاکردنەکەی نەخراوەتە ڕوو.

وە ئەگەر تۆ سیستمەکەت داگرتووە بەڵام installـت نەکردووە ئەوا بە شێوەیەکی خودکارانە سیستمەکە دەسڕێتەوە.

16 شوبات، 2018