بابەتی گرینگ
17, شوبات 2018
پاش چاوەڕوانییەکی زۆر BlackBerry مۆبایلی Motionـی لە هەموو وڵاتانی ئەوروپادا بەردەست خست

لە ئێستادا مۆبایلی بلاکبێری مۆشن لە سەرتاپای وڵاتانی ئەوروپی بەردەستە و هەروەها کۆمپانیاکە هەموو ئێکسسواراتەکانی ئاشکرا کرد کە بریتین لە پارێزەری ڕوونما لە جۆری شوشەی گۆرێلا و پارێزەری پشتی مۆبایلەکە.
هەروەها مۆبایلەکە بە نرخی ٤۷۰ یۆرۆ بەردەستە.
ئەمانەش دیارترین تایبەتمەندییەکانی مۆبایلەکەیە:
ڕوونما: ٥.٥ ئینچ بە ڕوونی FHD
پاتری: ٤۰۰۰ مللی ئەمپێر
چیپ: سناپ دراگۆن ٦۲٥
ڕام: غ گێگابایت
بیرگە: ۳۲ گێگابایت
کامێرا: ۱۲+۸ مێگاپێکسڵ
ئەندرۆید: نۆگەت ۷.۱، و بەم زووانەش نوێکردنەوەی ئۆریۆی پێ دەگات.
هەروەها مۆبایلەکە خاوەنی بڕوانامەی IP67ــە بە هۆی ئەوەی دژە تۆز و ئاوە.
ڕامیار دڵشاد
ڕاهێنەری فۆتۆگرافی، ڤیدیۆگرافی، ئیدیتینگ و مۆنتاژ، و هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە زانستەکانی ماتماتیک و دیبلۆم لە سایکۆلۆژی و تەکنەلۆژیای زانیاری . ماوەی ٦ ساڵە لە Kitn بابەتی تەکنەلۆژی دەنوسم و جار جارەش بیروڕا و سەرنجی خۆم لە ئەزمونێکی ژیانەوە دەخەمە توێی بابەتێکەوە بۆ خوێنەران. کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!